شارپرێس:
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆی ده‌ستی پێكرد ووه بۆ لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی یه‌مه‌نه‌وه به لێدان له چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك له پارێزگاریكردن له هاوپه‌مانه‌كانی له كه‌نداو.
به پێی سه‌رچاوه‌زانیاریه‌كان ئه‌مریكا یه‌كێك له كه‌شتییه جه‌نگییه گه‌وره‌كانی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن كردووه، هه‌روه‌ها پلانی ئه‌وه‌شی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كان له ڕێی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازی دیكه له‌و ناوچانه.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكاوه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ترامپ ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ هاوكاری ئیمارات و سعویه بكات و گورزی توند ئاراسته‌ی حوسییه‌كان بكات كه ئێران هاوكاریان ده‌كات.
به پێی نوسنێكی "دان دی لوس وبول میكلاری" له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، راوێژكارانی دۆناڵد ترامپ وایده‌بینین كه یه‌مه‌ن گۆڕه‌پانی جه‌نگه دژ به ئێران و رێگایه‌كه بۆ بڕینی فراوانخوازییه‌كانی ئێران و له‌و باره‌وه بڕوایان وایه ئیداره‌ی پێشوو به خراپی به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته شكستیان هێناوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه تاران له رێی عێراق و سوریاوه تۆڵه بكاته‌وه‌یان هێرشی راسته‌وخۆ بكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئێران هه‌ینی رابردوو مایكڵ فلینی راوێژكاره له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرت به‌هۆی بێده‌نگیان له ره‌فتاره‌كانی ئێران، باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌روا دانانیشن به‌رامبه‌ر به‌و كردارانه‌ی ده‌ینوێنێت له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و باره‌وه به‌رپرسێكی سپنتاگۆن ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه ئیداره‌ی ترامپ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی كرداری به‌رامبه‌ر به ئێران نواند دوای ئه‌وه‌ی له ڕێی به‌له‌مێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی سعودیه، ئه‌ویش به ناردنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی بۆ رێگری له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته له باب و مه‌نده‌ب و له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییه رێگری ده‌كات له هه‌ر هێرشێكی موشه‌كی حوسیه‌كان و پارێزگاری ده‌كات له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه له‌و رێڕه‌وانه‌وه ده‌ڕۆن.
له هه‌مان كاتدا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران به مه‌ترسی داده‌نرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه دسه‌توه‌ردانه‌كانی له یه‌مه‌ن به شێوه‌ی نهێنی و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌روه‌ها نه‌ك به شێوه‌ی پڕۆسه‌ی دابه‌زاندنی هێزه‌وه بێت.
د_ح