شارپرێس:
پسپۆڕێكی سیاسی باس له گه‌مه‌ی توركیا ده‌كات له نێوان ئه‌مریكا و روسیادا، هه‌روه‌ها ململانه‌ی ئه‌و دوو زلهێزه بۆ راكێشانی ئه‌نقه‌ره به‌لای خۆیاندا.
جۆرج فرێدمان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ستراتفۆرد له بابه‌تێكدا باس له رۆڵی توركیا ده‌كات له گێڕانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پیاده‌ی ده‌كات له ناوچه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له ناوچه‌كه.
فرێدمان باس له‌وه ده‌كات كه توركیا له ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌مریكا و روسیاوه ململانێ ده‌كرێت تا له خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه، ئه‌وشه له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ روسیا له دوای جه‌نگی جیهانیه‌وه به شێوه‌یه‌كی باش تێنه‌په‌ڕیوه به‌هۆی پشتگیری له ئه‌مریكا، ئه‌وش وایكرد كه مۆسكۆ له دژی ئه‌و وڵاته به‌رگری له به‌شار ئه‌سه‌د بكات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌و بارگرژیه‌ی له پێشوودا له نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا روویدا به‌هۆی كوده‌تا سه‌رازیه شكسخواردووه‌كه‌ی مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوو، جارێكی تر توركیا له روسیا نزیك بوویه‌وه، و ئێستاش هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت یه‌كتر به‌كار بهێنن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی خۆیان، روسیا بۆ زیادكردنی نفوزی خۆی له ناوچه‌كه و وه‌رگرتنی پشتیوانی توركیا له دۆسه‌ی ئۆكرانیا.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ستراتیژیترین وڵاتانی هاویه‌مانیدا تێكبدات، به تایبه‌ت كه بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی سه‌ربازی له توركیایه و له‌و بنكه‌یه‌وه ئه‌مریكا فڕۆكه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ لێدان له رێكخراوی داعش، هه‌روه‌ها پشتیوانی وه‌رگرتنی ئه‌نقه‌ره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
فرێدمان پێی وایه كه تروكیا له دۆخێكی باشدایه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و ده‌یه‌وێت به‌و سیاسه‌ته‌س هاوكێشه‌كان راگرێت و سازشی له هه‌ردوو وڵات ده‌ستبكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕه ئه‌مریكیه ئاشكرایكردووه كه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بۆ لێدان له داعش له‌سه‌ر داوای توركیا نه‌ك هه‌ر هێزی تایبه‌ت ده‌نێرێت، به‌ڵكو پێده‌چێت هێزی ئاسایی و ده‌ریای ره‌وانه بكات بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش.
له باره‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له به‌رده‌م توركیادان ئاشكراكردووه كه تا ئێستا دڵنیا نییه له سیاسه‌ته‌كاین ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هێزه كوردییه‌كان له سوریا، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی باراك ئۆباما جێبه‌جێ بكات له هاوكاریكردنیان، ئه‌و كاته دیار نییه كه چی هه‌ڵوێستێكی ده‌بێت، هه‌روه‌ها توركیا سووره له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی زیاتر له خاكی سوریا و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌وێدا، به‌و جۆره هه‌ردوولا پێویستیان به سازشه له رێككه‌وتنه‌كانیاندا تا بگه‌نه‌وه پێش دۆخی كوده‌تا.
له‌و لاشه‌وه توركیا هه‌ندێك پاشه‌كشه‌ی كردووه له‌لایه‌ن روسی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هاوپه‌یانه‌كه‌ی مۆسكۆ كه تارانه نیگه‌رانه و دوودڵه له په‌لهاویشتنی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات دۆخی ئابووری به قۆناغێكی خرپدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌باره‌ت به باشووری وڵاته‌كه‌شی كه ده‌كاته باكووری كوردستان، هێشتا گرفتی زۆری هه‌یه و ناتوانێت به ئاسانه‌ی چاره‌سه‌ریان بكات، جگه له‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی روسیا سنوردایه و ناتوانێت زۆر پشتی پێبه‌ستێت.
فرێدمان بڕوای وایه له كۆتایدا توركیا ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌یتێكی وه‌فادارنه‌ی هه‌یه و متمانه‌یه‌كی زیاتری پێیه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره تری جیهانییه، هاوكات ئه‌مریكاش زیاتر پێویستی به توركیایه.
د_ح