شارپرێس:
حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌و جۆره‌ی، بۆ زیاتر وروژاندی دۆسه‌ی كوردانی باكوور، له به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتنی گره‌نتی له باره‌ی كوردانی وڵاته‌كه‌ی خۆی.
له راپۆرتێكدا سكای نیوز باسی له نه‌خه‌شه پلانی تاران كردووه بۆ پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوه‌كانی توركیا له دژی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به نزیك بوونه‌وه‌ی به وڵاتانی كه‌نداو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پشتیوانی كوردی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌و مه‌به‌سته‌ی له باكووری كوردستان ئه‌و پرسه‌ی بجوڵێنێت و زیاتر بیوروژێنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ئه‌نقه‌ره كه له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا له لوتكه‌ی بارگرژیدایه، جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به بوونی قه‌واره‌ی كوردی هه‌ستیاره، به‌ڵام هه‌نگاوێكی له‌و جۆره زیاتر هانی كوردی باكور ده‌دات هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی خودموختاری و سه‌ربه‌خۆیی بدات.
سكای نیوز ئاشكاریكردووه كه له ئێستادا ئه‌وه‌ندی دۆسیه‌ی كوردی باكوور به‌رباسه و ده‌جوڵێنرێت، به‌و جۆره كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌كاته كوردستانی سه‌ر به ئێران له ئارادا نییه.
هاوكات ئێران ئه‌وه‌ی به‌ره‌سمی به سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی راگه‌یاندوه تا بیگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كه ئه‌وان پشتیوانیان ده‌كه‌ن بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به مه‌رجێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی دروست نه‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێران له دڵنیایه له مامه‌ڵه‌ی عێراق كه هاوپه‌یمانێتی له كۆنترۆڵی جوڵه‌ی كورد و ترسی له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نییه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نوێیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌تی له توركیا، به تایبه‌ت له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و دروستكردنی سێكوچكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی له نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز و ده‌وحه، كه به ته‌واوی تارانی نیگه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیه حزبوڵای لوبنانی به‌گرووپێكی تیرۆرستی وه‌سفكرد.
جگه له‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان، چه‌ندین به‌رپرسانی باڵای توركیا هێرشی توندیان كردۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و تۆمه‌تباریان كردووه به پلانی بڵاو كردنه‌وه‌ی بیری مه‌زهه‌بی شیعه له ناوچه‌كه‌دا و زیادركدنی نفوزی خۆی له‌و وڵاتانانه.
تێكچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته هاوسێیه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی پێشوودا توركیا خۆی له لایه‌نی روسی و ئێرانی نزیك كردبوویه‌وه، به‌ڵام دوای هاتنی دۆناڵد ترامپ، جارێكی دیكه ئه‌ردۆغان خۆی له وڵاتانی كه‌نداو نزیك كرده‌وه كه ئه‌مریكا به هاوپه‌مانی خۆیانی داده‌نێت، پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوویشی توركیا به شێوه‌یه‌كی جیاواز له باره‌ی سوریاوه لێدوان ده‌دات.
به‌رزبوونه‌وه‌ی بارگرژی نێوان توركیا و ئێران له دژی یه‌كتر، هه‌لێكه له به‌رده‌م پارچه جیاوازه‌كانی گه‌لی كوردا تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بیقۆزێته‌وه و زیاتر له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی نزیك بكاته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه هه‌فته‌ی پێشوو هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی‌و جەماوەری یەكگرتوو، كە یاوەری شاندەكەی بووە لەو سەردان‌و كۆبوونەوانە، بۆچوونی ئێرانییەكان لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان ئاشكرادەكات‌و دەڵێت "من راشكاوانە وتم ئەگەر بەغدا پابەندی دەستوور نەبێت، هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی پەنا بۆ بژارەی دیكە ببات، بەتایبەتی سەربەخۆیی".
هادی عەلی بۆ هەفتەنامەی روداو ئاشكراشیكرد، كە ئەوانیش وتیان "ئەگەر بابەتەكە بەئاشتی بكرێت، سەربەخۆیی كوردستان نەبێتە هەڕەشە لەسەر ئێران، ئەوان تەفەهومی دەكەن، بەڵام ئەوەی هەستمانپێكرد ئەوان دڵنیانین، بۆیە چاوەڕێی دڵنیایی دەكەن".
د_ح