شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققە
بژاردەكانی ترامپ لەسوریا لەخراپەوە بۆ خراپتر

کوردستان

25/02/2017‌ 1887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بژاردەكانی بەردەم دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەسوریا لەخراپەوە بۆ خراپتر هەنگاودەنێت.


هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ ئازادكردنەوەی تەواوی سوریا لەدەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەشێوەیەكە هیچ لایەك ئیرەیی پێ نابات، یان دەبێت توركیای هاوپەیمانی خۆی لەناتۆ دووربخاتەوەو پشت بەهێزە كوردییەكان ببەستێت، یان دەبێت پلانێك دابنێت هێرشەكان هێواش بكاتەوە ئەوەش پێویستی بەناردنی بەهێزی زیاتری ئەمریكا هەیە.


دواین ئامانج لە هێرەشەكانی داهاتودا كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رەققەیە كە بەناوەندی دەسەڵاتی داعش لەسوریا دادەنرێت بەسەرچاوەیەكی مەترسیدار بۆ رۆژئاوا دادەنرێت.


هەرچەندە ماوەی چەند مانگێكە ئەمریكا هەوڵی هێوركردنەوەی توركیا دەدات، بەڵام ئەنكەرە پێداگیری دەكات كە ئەو هێرشانە لەلایەن چەكدارانی عەرەبی ناوخۆی سوریاوەو لەرێگەی پاڵپشتی توركیاوە بێت، لەبەرانبەریشدا هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لە كوردو عەرەب ‌و نەتەوەكانی تر پێكهاتوون لەلایەن ئەمریكاوە پشتگیری دەكرێت و بەهەڕەشەیان نازانێت.


بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، لەماوەی رابردوودا بەرپرسانی سەربازی توركیاو ئەمریكا لەسەر پێشنیارەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رەققە چەند دانیشتنێكیان ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ جۆرە رێكەوتن‌و بڕیارێك.


بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ئەو هێزانەی لەلایەن توركیاوە پشگیری دەكرێن لەكۆنتڕڵكردنەوەی شاری باب-دا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوونەتەوە، لەبەرانبەریشدا كۆنتڕۆَڵكردنەوەی رەققە بەروارد بەو شارە بۆ ئەو هێزانە ئاسان نابێت.


لەلایەكی ترەوە تائێستا ئەوە روون نیە هێزەكانی توركیا بەچ شێوەیەك دەچنە رەققە، یان دەبێت لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریاوە رێگایەك بۆ خۆی بكاتەوە، یان دەبێت لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی كوردەكانەوە بڕوات.


 هەروەك بەرپرسێكی هەوڵگری ئەمریكاش ئاماژەی بەوەكردوە، توركیا بەنیازە سەرەتا شاری مەنبەج لەهێزە كوردیەكان دەربهێنرێت‌و پاشانیش بەرەو رەققە هەنگاو بنێت.


لەبەرنبەریشدا پلیز میستال، بەرێوەبەری پرۆگرامی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاندوە، هەرچەندە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت بەخێرایی شاری رەققە كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە، بەڵام تاكە هێز لەسوریا كەتوانای ئەو ئەركەی هەبێت هێزەكانی سوریای دیموكراتە.

لەلایەكی تریشەوە بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا ئاشكرایان كردوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات زۆر لەو هێزانە زیاترن كە توركیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی رەققە پێشنیاری كردوون، جگەلەوەش ئەو هێزانە رێكنەخراون و پێویستیان بەپشتگیری هێزە كوردیەكان هەیە، ئەوان باشترین چەكداری ناوخۆی سوریان لەو هاوپەیمانیەدا.


بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا ئەوەشیان نەشاردوەتەوە كە لەبژاردەكانی بەردەم دۆناڵد ترامپ، بۆ ئازادكردنەوەی سوریا پێویستە پلانەكە بەشێوەیەك بێت بێت پارێزگاری لە هاوپەیمانێتی نێوان وڵاتەكەی و توركیا بكات، هاوكات لەسەر سەرۆكی ئەمریكا پێویستە رۆڵی كورد لەبەرچاو بگرێت.
ن ـ ف