ڕۆژنامەنوسێکی کورد بە ٩ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

جیهان

03/05/2017‌ 787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەنوسێکی کوردی باکوری کوردستان سزای ٩  ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣/٥/٢٠١٧ دادگای شاری خارپێتی تورکیا سزای رۆژنامەنوسێکی کوردی دا کە لەکاتی روماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی پارساڵدا دەسگیرکرابو.


ئاژانسی دیجلە بڵاوکردۆتەوە ئەمڕۆ لقی دووەمی دادگای سزا توندەکانی دادگای شاری خارپێت سزای ٩ ساڵ‌و‌نیوی بەسەر ڕۆژنامەوانی ئاژانسی دیجلە محممەد گولەش سەپاند.


ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەلایەن داواکاری گشتییەوە داوای ٢٢ ساڵ زیندانی کردنی بۆ کرابو.


سزادانیەکەی محەممەد هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ئازادی میدیادا کە لەجیهندا رۆژی ٣ ی ئایاری هەموو ساڵێکی بۆ دانراوە.


رەسول تەمور پارێزەکەی ئەو رۆژنامەنوسە بە ئاژانسی هەواڵی دیجلەی راگەیاندوە "سزادانی گولەش یاسای نییە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون پشتیان نەبەستوە بە بەڵگەی سەلمێنراو و تەنها وتەی سەرچاوە بوە و هیج بەڵگەیەکی سەلمێنرایان نەبوە بۆ سزادانی بۆیە ئێمە تانە لە بڕیارەکە دەدەین".


هەروەها پارێزەرەکەی گولەش ئەوەشی وتوە " محەممەد گولەش سەرجەم ئەو کارانەی کردویەتی وەک رۆژنامەنوس بە ئەرکێکی تەواو بێلایەنای و پیشەییان کردویەتی وهیچ پێشیلکارییەکی ئەنجام نەداوە  لەکاتی کارەکانیدا هیچ لایەنێکی بە تاوانبار ناونەبردوە پشتگیری هیچ لایەنێکی نەکردوە هەروەک دادگای تورکیا ئە تۆمەتانەی ئاڕاستە کردوە" .


سزادانی ئەو رۆژنامەنوسە لەلایەن دادگای تورکیاوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو راپۆرتەی رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ سنور کە لەهەفتەی رابردو بڵاوکردوە لەسەر ئازادی رۆژنامەوانی لە جیهاندا و لەو ریزبەندیەدا تورکیا لە ریزی ١٥٧ هەمین وڵاتدا بو لە ریزبەندی هەبونی ئازادی رۆژنامەوانیدا تیایدا.


هـ ـ ر

بەپەلە