شارپرێس:نيقاش
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ند هێرشێكی هاوكات له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كرایه سه‌ر شاره‌كانی ره‌تبه‌و حه‌دیسه‌و رومادی، ئه‌مه‌ش وه‌ك جۆرێك له‌ده‌ستپێشخه‌ری بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌تایبه‌تی كه ده‌زانێ شه‌ڕی ئه‌نبار ده‌بێته دوا بزماری تابووتی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی.
دوای چه‌ند مانگێك له‌ئارامی، ئۆتۆمبێلێك له‌شاری حه‌دیسه ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س له‌نێو كوژراو‌و برینداردابوون، له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شاری ره‌تبه‌و چه‌ند سه‌ربازێكی پاسه‌وانی سنوری نێوان عێراق‌و ئه‌رده‌نیان كوشت، هه‌ر ئه‌و كاته توندڕه‌وان دزه‌یان كرده ناو رومادی‌و ده‌وروبه‌ری‌و چه‌ند ماڵێكی ئه‌ندامانی سوپا‌و عه‌شیره‌ته‌كانیان ته‌قانده‌وه.
ئه‌م هێرشه كتوپڕانه له‌خه‌یاڵی حكومه‌تدا نه‌بوون كه ئێستا به‌شه‌ڕی موسڵه‌وه سه‌رقاڵه، بۆیه حه‌یده‌ر عه‌بادی ناچاربوو پشتیوانی سه‌ربازی بۆ ئه‌نبار بنێرێت بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی ئه‌و پارێزگایه له‌ساڵی رابردوو.
كاتێك سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو شه‌ڕی ئه‌نبار ده‌ستی پێكردو له 17ی حوزه‌یران كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه به‌ئازادكردنی فه‌لوجه‌و رومادی‌و هیت‌و كه‌بیسه‌و ره‌تبه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌و پرۆسه‌یه شاره‌كانی عانه‌و راوه‌و قائیمی نه‌گرته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر سنوری سوریا، حكومه‌ت پێی باش بوو روو بكاته موسڵ‌و دواتر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌نبار.
له‌زاری ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ی سوپاوه "نیقاش" زانیوێتی كه حكومه‌تی عێراقی‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پلانێكیان داناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌نبار له‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌كه‌ی موسڵ، به‌ڵام شه‌ڕی موسڵ له‌وه زیاتری خایاند كه حكومه‌ت مه‌زه‌نده‌ی كردبوو.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه خۆی داویكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به"نیقاش"ی وت "ده‌ركردنی داعش له‌موسڵ، ئه‌و گروپه تووشی نه‌خۆشی ده‌كات، به‌ڵام له‌ئه‌نبار مه‌رگیان راده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه پرۆسه‌ی سه‌ربازی داهاتوو دوا شه‌ڕو مه‌ترسیدارترینیان ده‌بێت له‌دژی توندڕه‌وان له‌عێراق، ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه له‌وانی دی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنورێكی نێوده‌وڵه‌تی‌و جیاوازه له‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ناوخۆی عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چوون".
داعش له‌سه‌ر ئه‌و سنوره ویلایه‌تێكی راگه‌یاندووه به‌ناوی "ویلایه‌تی فورات" كه شاره‌كانی قائیم‌و عانه‌و راوه‌ی ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته شاری بوكه‌مالی سوری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش سروشتێكی بیابانی هه‌یه‌و شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌خایه‌نێت‌و توانای زۆری ده‌وێت، بۆیه حكومه‌ت بڕیاریدا بیكاته دوا شه‌ڕ.
ئه‌فسه‌ره‌كه وتی "پلانه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه هێزێكی زۆری سوپا‌و دژه‌تیرۆرو فه‌وجی عه‌شیره‌ته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و سوپای ئه‌مه‌ریكاش به‌ئاسمان‌و تۆپهاوێژ پشتیوانیان ده‌كات".
به‌ڵام به‌ر له‌و شه‌ڕه، تیمه‌كانی سوپای عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی بیابانی به‌رفراوانی ئه‌نبار كێوماڵ ده‌كه‌ن هه‌ر له‌جه‌زیره له‌باكوری روباری فورات تا بیابانی ره‌تبه كه گرێدراوه به‌سنوری سعودییه‌و ئه‌رده‌نه‌وه له‌خوارووی زێیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان ناچار بكه‌ن به‌ره‌و سنور هه‌ڵبێن.
دواتر هێرش ده‌كرێته سه‌ر رانه‌و عاوه كه پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕه‌كه تیایدا خێرابێت تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕی راسته‌قینه له‌قائیم ده‌ست پێده‌كات، چونكه ئه‌و سنوره كراوه‌یه‌و پێشبینی ده‌كرێت چه‌كدارانی داعش بۆ سوریا هه‌ڵبێن، پلانه‌كه ئه‌وه‌شی گرتووه‌ته‌وه به‌تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌و هێرشه بۆ ناو خاكی سوریاش درێژه بكێشێت.
ئه‌م رێكه‌وتنه له‌وه ده‌چێت درێژكراوه‌ی رێكه‌وتنی پێشوو بێت كه هه‌ردوولا مانگی رابردوو واژۆیان كردوو به‌پێی ئه‌وه‌ش فرۆكه‌كانی عێراق له‌ناو خاكی سوریا‌و له‌شاری بوكه‌مال هێرشیان كرده سه‌ر داعش‌و به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری عێراقیش، سوریا بۆ هه‌مان ناوچه چه‌ند هێرشێكی ئه‌نجامدا.
ئاسته‌نگی جوگرافی‌و سه‌ربازی
شه‌ڕی كۆتایی له‌ئه‌نبار چه‌ندیش ئاسته‌نگی سه‌ربازی‌و جوگرافی له‌پێشه به‌هۆی رووبه‌ری به‌رفراوانی پارێزگاكه‌وه كه سێ یه‌كی خاكی عێراق پێك ده‌هێنێت‌و رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌دو چل هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و گه‌وره‌تریشه له هه‌ر شه‌ش پارێزگاكه‌ی ده‌وروبه‌ری كه بریتین له‌نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین‌و به‌غداو بابل‌و كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی جموجۆڵی سه‌ربازییه له‌رووبه‌رێكی به‌رفراواندا كه به‌تۆڕێكی سه‌دان كیلۆمه‌تری رێگاوبان پێكه‌وه گرێدراوه له‌ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستدا، بۆ نموونه ئه‌و به‌شه‌ی سوپا كه له‌رومادییه زیاتر له 300 كیلۆمه‌تر له‌شاری ره‌تبه‌وه دووره، هه‌رچی ئه‌و سوپایه‌شه كه له‌حه‌دیسه‌یه 230 كیلۆمه‌تر له‌قائیمه‌وه دووره.
ئه‌م ماوه دوور‌و درێژه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و توندڕه‌وه‌كان تیایدا ده‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپا هه‌ر كه له‌ناوه‌ندی شاره‌وه كه‌وته ڕێ، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه له‌شه‌ڕه‌كانی سه‌لاحه‌دین‌و موسڵ‌و فه‌لوجه‌و رومادی بوونی نه‌بوو.
كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌تر په‌یوه‌سته به‌سنوری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه ده‌بێت هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ی هێرشكردن بن، به‌ڵام وه‌ك عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف لیوای خانه‌نشین‌و پسپۆڕی سه‌ربازی ده‌ڵێت "رژێمی سوریا توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی نییه".
خه‌ڵه‌ف به"نیقاش"ی وت "دوای پاككردنه‌وه‌ی دۆڵ‌و بیابانه‌كان، سوپای عێراقی ئاماده‌یه بۆ ئه‌و شه‌ڕه، به‌ڵام سوریا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی نییه".
شه‌ڕ له‌سه‌ر سنورێكی به‌رفراوان كه زیاتره له 600 كیلۆمه‌تر له‌نێوان عێراق‌و سوریا، بێ سوود ده‌بێت ئه‌گه‌ر پلانێكی پێش وه‌خته دانه‌نرێت بۆ پاراستنی سنووره‌كه له‌رێی ناوه‌ندی چاودێرییه‌وه، چونكه گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا سوپاكه‌ی ئه‌وێ بێهێز ده‌بێت‌و زیانی زۆر ده‌دات.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ هێزه عه‌شایه‌رییه‌كان هێرش بكاته سه‌ر سنوره‌كه‌و چاوه‌ڕێی كۆتایی شه‌ڕی موسڵ نه‌كات، به‌ڵام هێرشه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ده‌ركه‌وت ئه‌و ناوچه به‌رفراوانه هێزێكی راهێنراوی ده‌وێت.
له‌لای خۆیه‌وه داعش ده‌ستی كردووه به‌ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م شه‌ڕه له‌رێی كۆكردنه‌وه هه‌زاران چه‌كداری هه‌ڵاتوو له‌موسڵ‌و سه‌لاحه‌دین‌و ئه‌نبار.
داعش له‌خۆڕا سنوری نێوان عێراق‌و سوریای هه‌ڵنه‌بژاردووه‌و له‌گرنگی سه‌ربازی ناوچه‌كه گه‌یشتووه، بۆیه بووه‌ته باره‌گای نهێنی ئه‌و رێكخراوه‌و گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی بۆمبی له‌وێیه‌و ناوه‌ندی پێشوازی كردنه له‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناو رێكخراوه‌كه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی یه‌كێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی قائیم كه سێ ساڵه شاره‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ئێستا له‌شاری حه‌یسه نیشته‌جێیه‌و سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌كات به‌پشتوانی سوپای عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا، به"نیقاش"ی وت "داعش ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ری بكات له‌هێرشكردن".
ده‌شڵێت "له‌ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به‌چاندنی مین له‌بیابانی نێوان قائیم‌و بو كه‌مال‌و چه‌ندین حه‌شارگه‌یان دروستكردووه، ئه‌وان له‌وێ سه‌رسه‌ختانه شه‌ڕده‌كه‌ن ده‌زانن كۆتاییان له‌وێ ده‌بێت نه‌ك له‌موسڵ‌و ره‌ققه".
ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو داعش كردیه سه‌ر سوپا، حكومه‌تی تووشی دڵه‌راوكێ كردووه به‌تایبه‌تی كه ئێستا خه‌ریكی شه‌ڕی موسڵه، دانیشتوانی پارێزگاكه‌ش ترسیان لێنێشتووه.
راجع عیساوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به"نیقاش"ی وت "باشتر بوو حكومه‌ت سوود له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ساڵی رابردووی ببینێت‌و عانه‌و راوه‌و قائیمیش ئازاد بكات، به‌ڵام پێی باش بوو دوور بۆ موسڵ بڕوات".
ده‌شڵێت "هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئه‌نبار چاوه‌ڕوانكراو بوون، چونكه داعش ده‌توانێت سه‌ربه‌ستانه له‌بیاباندا بجوڵێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بێت بۆ ده‌وروبه‌ری شاره ئازادكراوه‌كانی روتبه‌و رومادی".
س.هـ