شارپرێس:
ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا رۆژنامەی ماڵپەری هەواڵی رۆژنامەی"رۆژەڤا
مەدیا"ی کوردیی لە باکوری کوردستان راگرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤/٥/٢٠١٦ حکومه‌تی تورکیا ماڵپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی کوردیی "رۆژەڤا مدیا"ی باکوری کوردستانی ڕاگرت، که ماوه‌ی که‌متر له
ساڵێکه دامه‌زراوه.
ماڵپەر و ڕۆژنامه‌ى ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا ڕۆژنامه‌یه و ماڵەپرێکی هەواڵی ڕۆژانه‌یەی کوردیە و دواى
داخستنى ڕۆژنامه‌ى ئازادیا وه‌ڵات دامه‌زرا ساڵی پار دامەزرا و تاکە رۆژنامەی
باکوری کوردستاندا بە بە زمانی کوردی پیتی لاتینی دەربچێت".
بەپێی بڵاوکراوەی مدیایاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بڕیارى
ڕاگرتنى ماڵپه‌رى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که ڕۆژێک پێش ١٥ی ئایار، ڕۆژی جه‌ژنی زمانی
کوردی له باکوری کوردستان ده‌رکراوه بەو کارەش دیاره که تورکیا ئامانجى
ڕێگرتنه له چالاکییه‌کانى ڕۆژى زمانى کوردى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسى هه‌یه
ڕۆژنامه‌که‌ش ڕابگیرێت.
هاوکات تا ئێستا حکومه‌تی تورکیا له ساڵی ٢٠١٦دا ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
داخست، که تا ساتی داخستنی، ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات تاکه ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی
کوردانی باکووری کوردستان بوو. له دوای داخستنی ئازادیا وڵاتەوە لەلایەن باکووری
کوردستانەوە ڕۆژنامه‌ی ڕۆژه‌ڤا مه‌دیایان دامه‌زراند.
حکومه‌تی تورکیا له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکدا نزیکه‌ی ٥٠ ئاژانس، ڕۆژنامه،
گۆڤار و ماڵپه‌ڕ، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کوردانی باکوری کوردستانی داخستووه و
ئەوەش ریزبەندی تورکیای لە وڵاتانی ئازادی رۆژنامەگەری هێناوەتە دواوە.
بەپێی
بڵاوکراوەیەکی رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێ‌سنور لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی
٢٠١٧ تورکیا لە ریزبەندی ١٥٧ هەمین وڵاتدابو بۆ هەبونی ئازادی رۆژنامەوانی.
هـ ـ ر