شارپرێس:نيقاش
عه‌لی مه‌هدی وته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی عێراق‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه به‌ره‌كه‌ی له‌شه‌ش حزبی توركمانی عێراقی پێكهاتووه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ (نیقاش)دا باسی له‌پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له ده‌موده‌زگا حكومیه‌كانی كه‌ركوك‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كان ده‌كات.
رۆژی 28ی ئازاری رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كه‌ركوكیدا له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هێزه توركمانی‌و عه‌ره‌بییه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
نیقاش: ماوه‌ی رابردوو له‌چه‌ند لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا وتتان شه‌ش مانگه توركمانه‌كان كراونه‌ته ئامانج مه‌به‌ستت چی بووه له‌و قسه‌یه؟
عه‌لی مه‌هدی: به‌ئامانجكردنی توركمانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك ته‌نیا له‌شه‌ش مانگی رابردوودا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌دوای ساڵی 2003وه توركمان ده‌كرێته ئامانجی سیاسی‌و باجی بۆچوونه سیاسیه‌كانمان ده‌ده‌ین.
نیقاش: به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به‌ئێوه ده‌ڵێت كه ته‌نیا بۆ راكێشانی هه‌ست‌و سۆزی خه‌ڵك دوو به‌ره‌كی له‌كه‌ركوكدا ده‌خولقێنن، بۆچوونی ئێوه چییه؟
عه‌لی مه‌هدی: نه‌خێر وانیه، له‌كه‌ركوك چه‌ند حزب‌و لایه‌نێك هه‌یه ده‌یانه‌وێت شاره‌كه به‌كوردستانه‌وه بلكێنن، ئێمه‌ش ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه پرۆژه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوكمان پێ په‌سه‌نده، پلانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه دۆخی شاره‌كه ئاساییبێته‌وه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌كراوه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام قبوڵنه‌كراو ته‌نیا ئاواره كورده‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، تاوه‌كو ئێستا ملیۆنێك دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی توركمان كه له‌خاوه‌نه‌كانیان داگیركراوه نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كاشی بۆ لاوازی حكومه‌تی ناوه‌ندو خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ده‌گه‌رێته‌وه.
نیقاش: به‌ره‌ی توركمانی چی چاره‌سه‌رێكی هه‌یه بۆ پرسی توركمان له‌كه‌ركوكدا؟
عه‌لی مه‌هدی: ئێمه ده‌ڵێین ده‌بێت سه‌ره‌تا كه‌ركوك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه له‌شه‌ڕی تیرۆر بپارێزین، ئه‌مه‌ش به‌پۆلیس‌و سوپا ده‌كرێت كه له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان پێكبهێندرێت به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 32 بۆ كورد‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و له‌سه‌دا 4یش بۆ مه‌سیحیه‌كان، له‌ساڵی 2006 ئه‌مه‌مان خسته‌ڕوو هه‌روه‌ها داوامانكرد پۆستی فه‌رمانگه‌كانیش به‌و رێژه‌یه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام بۆچوونه‌كانمان له‌لایه‌ن عه‌قڵێكی دیكتاتۆرییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
نیقاش: له‌نێو چاره‌سه‌ركه‌تاندا باسی هێزی پێشمه‌رگه‌ت نه‌كرد، له‌كاتێكدا كورد ده‌ڵێت مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دایه؟
عه‌لی مه‌هدی: مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك ده‌بێت به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت، ته‌نانه‌ت ناكۆكی له‌نێوان دوو حزبه سه‌ره‌كییه كوردیه‌كه (یه‌كێتی‌و پارتی) هه‌یه، ئه‌وان هێشتا رێك نه‌كه‌وتوون له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی خۆیاندا.
نیقاش: به‌ڵام یه‌كێتی‌و پارتی سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك؟
عه‌لی مه‌هدی: هه‌موو هێزێكی سه‌ربازی سنوور‌و ئه‌ركێكی دیاریكراوی هه‌یه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌ركیان پاراستنی سنوری هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ركوكیش ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه‌و به‌شێك نییه له‌و سنووره دیاریكراوه.
نیقاش: به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه توركمانه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌ر به‌پارێزگاكردنی هه‌ردوو قه‌زای ته‌له‌عفه‌رو دوزخورماتوو ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمی توركمانی، تاچه‌ند راسته ؟
عه‌لی مه‌هدی: هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، ئێمه‌ش ماوه‌ی 10 ساڵه پلان داده‌رێژین‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌له‌عفه‌رو دوزخورماتوو بكرێته دوو پارێزگا‌و كه‌ركوكیش بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه خه‌ونی توركمانه‌كانی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان حوكمی خۆمان بكه‌ین به‌پێی ده‌ستووری عێراق مافی هه‌رێم بوون‌و به‌پارێزگا بونی پێداوین، هه‌ر وه‌كو چۆن برا كورده‌كان خه‌ونی دروستكردنی كوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و عه‌ره‌بی سونه‌ش هه‌وڵی دروستكردنی هه‌رێمی سونی ده‌ده‌ن.
نیقاش: پێكهێنانی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به‌توركمان، جیاوازی ناخاته نێوان توركمانی سوونه‌و شیعه‌كانه‌وه؟
عه‌لی مه‌هدی: له‌سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی عێراق توركمانی سوونه‌و شیعه‌ی تێدایه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كاتێك چوینه هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ناوی لیستی به‌ره‌ی توركمانی عێراقه‌وه به‌شداریمان كرد ئه‌ندامه‌كانمان له‌شیعه‌و سوونه پێكهاتبوون، له‌شاره‌كان به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه داده‌نیشین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم كه چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت جیاوازی‌و ناكۆكی مه‌زهه‌بی له‌ناو توركماندا دروست بكه‌ن، ئه‌و ناكۆكییه مه‌زهه‌بیه‌ش عێراقی گه‌یانده ئه‌و دۆخه ترسناكه كه تاكو ئێستا له‌قه‌یرانێكی قوڵدایه‌و ناتوانێت رزگاری بێت.
نیقاش: سه‌ركردایه‌تی حزبی توركمان ئیلی داوای هه‌رێمی ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ن به‌ته‌نیا، ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه ته‌نانه‌ت له‌چۆنێتی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كه‌تانیشدا جیاوازی هه‌یه؟
عه‌لی مه‌هدی: هه‌ر حزبێك راو بۆچونێكی هه‌یه، ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ینه سه‌نته‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان، رێز له‌و بۆچونه ده‌گرین به‌ڵام دواجار ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان له‌سه‌ر ته‌نیا پرۆژه‌یه‌ك رێكبكه‌وین كه ئه‌ویش كردنی كه‌ركوكه به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
نیقاش: چاره‌نووسی كه‌ركوك گرێدراوه به‌ماده‌ی 140ی ده‌ستووره‌وه، كێ به‌رپرسه له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی؟
عه‌لی مه‌هدی: هه‌موومان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئاین به‌رپرسین له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 به‌یه‌كسانی جێبه‌جێبكرێت ئه‌وه توركمان‌و كورد به‌یه‌كه‌وه سودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی تێنه‌گه‌یه‌شتنی برایانی كورد له‌ناوه‌ڕۆكی ماده‌كه وایكردوه ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیبینن.
نیقاش: به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی دواكه‌وتووه، پێشبنیی ده‌كه‌ن جارێكی‌تر دوابخرێت؟
عه‌لی مه‌هدی: به‌ڵی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌یه، ئێمه داواده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌یاسایه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كو تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران نوێده‌كرێته‌وه‌و قه‌زای حه‌ویجه ئازاد ده‌كرێته‌وه‌و پۆسته توركمانییه‌كانیش بگه‌ڕێندرێنه‌وه، ئه‌وكات پێشوازی له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.
نیقاش: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی حه‌سه‌ن تۆران بۆ په‌رله‌مانی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌درایه‌وه توركمان، ده‌وترێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكی ئه‌ندامه توركمانه‌كانه‌وه بووه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
عه‌لی مه‌هدی: چه‌ندین نوسراو‌و داوامان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كردووه، كه تێیدا ناوێكمان كاندیدكردووه كه له‌لایه‌ن حه‌وت له‌ئه‌ندامانی توركمانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه په‌سه‌ندكراوه له‌كۆی هه‌شت ئه‌ندام، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ت كه له‌حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه به‌بیانوی رازینه‌بونی یه‌كێتی‌و پارتی ناوی كاندیده‌كه‌ی نه‌خستوه‌ته به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه تاوه‌كو په‌سه‌ندبكرێت، سه‌ردانی سه‌رۆكی سه‌رجه‌م پارته‌كانمان كرد له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وان به‌مافی ئێمه‌ی ده‌زانن به‌ڵام كه گه‌ڕاینه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌یمان بینی.
نیقاش: له‌دواین سه‌ردانیدا بۆ عێراق، توركمان له‌گه‌ڵ بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبونه‌وه، مه‌به‌ست له‌و كۆبونه‌وه‌یه چی بوو؟
عه‌لی مه‌هدی: ناتوانم ره‌تیبكه‌مه‌وه كه توركمانه‌كان له‌توركیاوه له‌هه‌موو پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی دیكه زیاتر هاوكاری ده‌كرێن، ئێمه وه‌ك هه‌میشه داوامان له‌حكومه‌تی توركیا كردوه رۆڵی هه‌بێت له‌به‌ره‌وپێشچون‌و سه‌قامگیری ئاسایش‌و په‌ره‌پێدان‌و هاوكاریكردنی عێراق، وه‌ك چۆن ئه‌و نمونه‌یه‌ی له‌هه‌ولێر پێشكه‌شیكرد له‌هه‌موو عێراق دوباره‌ی بكاته‌وه، له پێش 2003 هه‌ولێر وه‌كو ئه‌مڕۆنه‌بوه، به‌ڵام به‌هاوكاری توركیا له‌روی بونیادنانه‌وه به‌ره‌وپێشچون‌و پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌ر ئه‌مه بووه ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه.
نیقاش: وه‌ك حزبێكی نزیك له‌توركیا هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا باسی ئه‌وه‌تانكردوه زۆرینه‌ی هاونیشتمانیانی كه‌ركوك پێیانوایه داعش له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكاری ده‌كرێـت؟
عه‌لی مه‌هدی: ئێمه نه‌ك نزیكین له‌توركیا به‌ڵكو توركمان به‌شێكه له‌گه‌لی توركیا، كه به‌رده‌وام بۆ به‌رپرسه باڵاكانی توركیا دۆخه‌كه روونده‌كه‌ینه‌وه، دواتر ماوه‌ی دوو ساڵه سوپای توركیا قوربانی ده‌دات له‌شه‌ڕی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش، ئه‌و گروپه ده‌ستی له‌ئه‌نجامدانی ده‌یان ته‌قاندنه‌وه هه‌یه له‌و ووڵاته‌دا چۆن توركیا داعشی دروستكردووه ؟!
نیقاش : په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك چۆنه ؟
عه‌لی مه‌هدی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان خراپه، له2003وه هه‌وڵمانداوه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، به‌ڵام حزبه كوردییه‌كان پابه‌ندنه‌بوون‌و به‌ڵگه‌شمان هه‌یه، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باوه‌ڕی به‌ژیانی هاوبه‌ش‌و برایه‌تی نێوان كورد‌و توركمان زۆر نییه.
نیقاش : هه‌ست به ساردی په‌یوه‌ندییه‌كانتان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه وایه؟
عه‌لی مه‌هدی: به‌ڵێ راسته‌و نایشارینه‌وه، ده‌بوایه پارێزگاری كه‌ركوك پارێزگاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بوایه، به‌ڵام له‌پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان پارێزگاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان نه‌بوو ، ده‌بوایه بۆ ئه‌و پرسه چۆن راوێژی به‌عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه كرد، پرسی به‌ئێمه‌ش بكردایه، ئێمه كاتێك ئه‌وه‌مان بیست به‌پارێزگارمان ووت ته‌نیا دوابخرێت تاكو گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام پارێزگار گوێی بۆ داواكارییه‌كه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرت‌و ئاڵای كوردستانی كرده ئه‌مری واقیع له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور نایاساییه.
س.هـ