عێراق.. داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسانی ٤ ملیار دۆلار بوە

عیراق

23/05/2017‌ 2469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەکردن و داهاتی مانگی رابردو وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/٥/٢٠١٧ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر بنەمای ئامارەكانی كۆتایی كۆمپانیای سۆمۆ راگەیەندراوێکی دەربارەی بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە کێڵگەکانی عێراقەوە تەنها لە مانگی نیساندا ٩٧  ملیۆن و ٦٠٠  هەزار بەرمیل نەوت لە هەناردەكراوە داهاتەكەشی بە ٤ ملیار و ٦٠٧  ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خەمڵێنراوە.

هاوکات عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند "بڕی ئەو نەوتەی لە مانگی نیسانی رابردودا لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە گەیشتۆتە ٩٦ ملیۆن و ٩٠٠  هەزار بەرمیل كە داهاتەكەی ٤ملیار و ٥٧٧  ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوە".

جیهاە ئەوەشی ئاشکرا کردوە "حکومەتی حێراقی تەنها ٧٠٠  هەزار بەرمیل نەوتی لە كێڵگەی كەركوكەوە هەناردەكراوە  كە داهاتەكەی گەیشتۆتە ٣٠ ملیۆن دۆلار.

وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە  تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت ٤٧دۆلار بوە.

بڵاوکردنەوەی ئامری داهات و هەناردەی نەوتی عێراق لەکاتێکدایە کە وەزارەی سامانە سروشتییەکانی هەرێم نزیکەی ٨ مانگە هیچ داتا و ئامارێکی سەبارەت بە هەناردکردنی نەوت بڵاونەکردوەتەوە.

هـ ـ ر