حکومەتی میسر چەند دەزگایەکی راگەیاندنی سەربەخۆ دادەخات

جیهان

28/05/2017‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی میسر چەند دەزگایەکی راگەیاندی سەربەخۆیی سیاسی دادەخات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٥/٢٠١٧ کۆمپانیای رۆژنامەوانی "بزنز نیوز"ی میسری بڵاویکردەوە "حکومەتی میسر چەند دەزگایەکی راگەیاندنی تایبەت بەو کۆمپانیایەی بە تۆمەتی پشتگیرکردن لە تیرۆر داخستوە".


بزنز نیوز کە خاوەندارێتی رۆژنامەی "بۆرسە" دەکات ئەمڕۆ رایگەیاندوە "ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتی مسیرییەوە ماڵپەری رۆژانامەی بۆرسە داخراوە، ئەویش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو و هەروەها پشتگیری کردنی تیرۆر".


هەروەها بزنز نیوز ئەوەشی ئاشکرا کردوە "ماڵپەری "دەیلی نیوز ئیجێبت"ی بەهەمان شێوەی ماڵپەری بۆرسە داخراوە و حوکومەتی میسر ئەو ماڵپەرەشیان داخستوە".


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو دوو ماڵەپەرە رۆژنامەوانیە بە هیچ جۆریک بابەتێکیان بڵاو‌نەکردووەتەوە کە دژایەتی سیاستی حکومەتی میسری بکات و هەواڵەکانیشیان کە بڵاویابکردونەتوە ناراست نەبون" ئەو کۆمپانیا رۆژنامەوانییە هۆکاری داخستنی ئەو ماڵپەرانەی تەنها بەبیانو نابردوە بە ناراست وەسفی کردون".


رۆژی چوارشەممەی رابردوش حوکەمەتی میسر چەند ماڵپەرێکی دیکەی هەواڵی داخست لەوانەش ماڵەپەری "جەزیرەی عەرەبی و هافینگۆتون پۆستی عەرەبی" بە بیانوی کاری سیاسی و زەرەر دان لە بەرژەوەندی لە ئاسایشی نیشتیمانی میسر.


هـ ـ ر