دۆناڵد تڕەمپ لە دەزگاکانی راگەیاندن توڕەیە بە "درۆزن" ناویان دەبات

جیهان

28/05/2017‌ 1078 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ توڕەیە لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و بە درۆزن وەسفیان دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٥/٢٠١٧ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی توندی لە بەشێک لە دەزگا راگەیاندنەکان گرت.

 

دۆناڵد ترەمپ  لە هەژامرە تایبەتیکەی تویتەری بە "درۆزن" وەسفی بەشێک لە دەزگا راگەیاندنەکانی کردوە و بە تایبەت لەسەر ئەو دۆسیەی کە زاواکەی ترەمپیان بە هەبوەنی پەیوەندی تایبەت بە بەرپرسانی ڕوسیاوە بڵاوکردبۆوە.

 

ترەمپ ئەوەشی نوسیوە "بەسێک لە هەواڵەکانی ئەو دەزگا راگەیاندنانە تەنها دروستکراون و هەواڵی خەیاڵی خۆیانن و دەیانەوێت مێشکی خەڵکی پێ تێگ بدەن".

هەفەتی رابردو چەند دەزگایەکی راگەیاندن کە یەکێک لەوان "واشنتۆن پۆست" بو هەواڵێکیان لەسەر جارید کوشنر هاوسەری ئیفانکا ترەمپی کچی سەرۆکی ئەمریکایان بڵاوکردبۆوە بەپێی بڵاوکراوەی ئەو میدیایانە زاواکەی ترمپ پەیوەندی ژێربەژێر لەگەڵ کونسوڵی روسیا لە ئەمریکا هەبوە بۆیە لەلایەن دەزگای سی ئای ئەیەوە دەستگیر کراوە ولیکۆڵینەوە لەگەڵ کراوە.

هـ ـ ر