شارپرێس:
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییەو بۆ دەبێت هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی لەو شێوەیە نەنێت.
ئەیاد عەلاوی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی دۆخی عێراق لەبار نییە، بۆیە ئێستا كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە لەهەرێمی كوردستان.
سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شاندێكی هاوپەیمانییەكەی سەردانی هەرێمی كوردسنان دەكات، كە خۆی سەرۆكایەتی دەكاتو بۆ ئەوەش لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.
مەسعود بارزانی رۆژی چوار شەممەی رابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆبووەوەو بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیدا، كە ئەمە كاردانەوەی ناوخۆییو نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.
عەلاوی جەختیشیكردەوە، كە نابێت رێگە بدرێت كورد بیر لەسەربەخۆیی بكاتەوە، بۆ ئەوەش دەبێت مافەكانیان لەعێراق دابینبكرێت.
هـ ـ ح