رێكس تێلەرسۆن: ئەمریكا پشتگیری ریفراندۆمی هەرێم ناكات

عیراق

24/06/2017‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكس تێلەرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتگیری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ناكات، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هەر بەپێی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رێكس تیلەرسۆن لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، كە شەوی رابردوو ئەنجامدراوە رایگەیاندووە ئەمریكا هیچ پشتگیرییەكی بۆ ریفرندۆمی هەرێم نییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، كە ئەمریكا پشتگیری عێراقێكی یەكپارچە دەكات‌و لەگەڵ هیچ هەوڵێكی جیابوونەوەش لەو وڵاتە نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەبڕیاری مەسعود بارزانی‌و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، كە چەند وڵاتێك دژایەتی خۆیان بۆ راگەیاندووە.

تێلەرسۆن ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمریكا بەردەوامدەبێت لەهاوكارییەكانی بۆ عێراق بۆ شەڕی تیرۆرو جەختی لەهەماهەنگی هێزە عێراقییەكانیش بۆ شەڕی داعش كردووەتەوە.

هـ ـ ح