شارپرێس:
دیمه‌نێكی سه‌یر بوو، ئاهه‌نگێكی قه‌ره‌باڵغ‌و چه‌ند ژنێك كه خۆیان جوانكردبوو، سه‌مایان ده‌كرد‌و شیرینیان به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا ده‌به‌خشیه‌وه، خاوه‌نی ئاهه‌نگه‌كه ژنێك بوو جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگی پۆشیبو‌و خشڵی زێڕی له گه‌ردن كردبو‌و رووخساری به ده‌رمانی جوانكاری داپۆشیبوو.
ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی دالیا محه‌مه‌د (39 ساڵ)ی فه‌رمانبه‌ر له كه‌رتی حكومی عێراق سازی كردبو‌و، ئاهه‌نگی منداڵ له‌دایكبوون یان ماره‌بڕین نه‌بوو، به‌ڵكو راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی بوو.
ئه‌و ژنه دڵخۆشه مۆمێكی له‌سه‌ر قاڵبێك كێك داگیرساندبوو وه‌ك ئه‌وه‌ی چووبێته ژیانێكی نوێوه‌و ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی پرۆژه‌یه‌ك بێت بۆ ژیانێكی جیاواز‌و ده‌رگای له‌سه‌ر ژیانی پێشووی نا سه‌قامگیری داخستبێت كه تێیدا به‌درێژایی ساڵانێك دووچاری لێدان‌و ئازاری ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی ببووه‌وه.
له‌به‌رچاوگرتن‌و په‌رۆشی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی له‌سایه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی ناسه‌قامگیردا هۆكاری دواخستنی ئه‌م بڕیاره‌ی بوو، به‌ڵام ئێستا ساڵانی ته‌نازولكردنی تێپه‌ڕیون، ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ده‌ستبه‌رداری زۆر شت بووم وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی ژیانی هاوسه‌رێتی‌و درێژه‌پێدانی سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كان، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م سه‌ری نه‌گرت‌و رۆژی جیابوونه‌وه‌شم باشترین رۆژی ژیانمه".
ئه‌ریج سه‌لمان خانمێكی دیكه‌یه كه هێنده نابێت له‌ده‌ست مێرده‌كه‌ی رزگاری بووه، ئه‌و ته‌نیا به پارچه‌یه‌ك كێك به‌بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی وازی نه‌هێنا، به‌ڵكو ئاهه‌نگێكی سه‌مائامێزی له‌گه‌ڵ ژنانی هاوڕێیدا سازكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ژیانه كۆنه‌كه‌ی‌و ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه ببێته‌وه كه هه‌ناسه‌دانیان كپكردبوو.
ئه‌ریج به‌گوڕ‌و دڵخۆشیه‌وه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانی (تابخین لنومی) سه‌مای ده‌كرد كه گۆرانییه‌كی میللییه‌و عێراقییه‌كان له ئاهه‌نگه‌كانی ژنهێناندا سه‌مای له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگه‌كانی جیابوونه‌وه‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌ریج هه‌ست به دلًخۆشییه‌كی زۆر ده‌كات پاش كۆتاییهاتنی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كه به‌وته‌ی خۆی تێیدا وه‌كو كه‌سێكی نیمچه مردوو بووه تا ئه‌و كاته‌ی مافی جیابوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ده‌ست ئه‌و ژیانه خێرایه رزگاری بووه كه ته‌نیا دوو ساڵی خایاند.
ئه‌و ژنه بیست ساڵانه‌یه سوور‌و به‌په‌رۆش بوو بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی خشڵ‌و جوانییه‌كه‌یه‌وه ده‌ربكه‌وێت‌و سه‌ردانی یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی جوانكاری له به‌غدا كرد بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئاهه‌نگی جیابوونه‌وه‌كه‌ی رێك ئه‌وه‌ی له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا كردبووی، ئه‌و له‌گه‌ڵ ژنه هاوڕێكانیدا سڵاویان له‌یه‌كتر ده‌كرد‌و ورده‌كاری نه‌هامه‌تی ژیانی هاوسه‌رگیری‌و دڵخۆشی به جابوونه‌وه‌ی بۆ ده‌گێڕانه‌وه.
ئه‌ریج به "نیقاش"ی وت "دوای چه‌ند مانگێك له هاوسه‌رگیری كاروبار به‌ره‌و خراپی رۆیشت‌و كێشه‌كان به‌ره‌به‌ره زیاتر بوون، ئه‌وه‌ش وای لێكردم چه‌ند جارێك داوای جیابوونه‌وه بكه‌م، پاشان چوومه ماڵی كه‌سوكارم‌و چه‌ند مانگێك له‌وێ ژیام به‌رله‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی جیاببمه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تیش عێراقی داواكاری ژن بۆ جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ی قبوڵ ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش له‌رووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆش بێت یاخود ئالووده بێت یان گرفتێكی تری هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له خێزانه موحافزكاره‌كاندا، بۆیه دوای ده‌ستبه‌رداربوون له هه‌موو مافه‌كانی خۆم له پێشه‌كی‌و پاشه‌كی‌و خه‌رجی، مافی جیابوونه‌م به‌ده‌ستهێنا، بۆیه ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌م سازكرد تا به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕم‌و 100 ژنم له خزم‌و هاوڕێ‌و ناسیاوانم بۆ بانگهێشت، چونكه گرنگترین ساتی ژیانمه".
ساره حه‌یده‌ر (31 ساڵ) خانمێكی تره‌و مافی جیابوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و به "نیقاش"ی وت "په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریم زۆر شكستخواردوو بوو له هه‌موو روویه‌كیشه‌وه، چونكه مێرده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم‌و هه‌میشه هه‌وڵم ده‌دا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ژیانی زگورتی كه ئازادییه‌كی زیاتری تێدابوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كاتێك جیابوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی روویدا، هاوڕێیانم پێشنیاریان كرد ئاهه‌نگێك به‌وبۆنه‌وه‌یه‌وه ساز بكه‌م، منیش به‌توندی پشتیوانیم كرد، بۆیه چووم عه‌زیه‌كی په‌مبه‌ییم كڕی وه‌ك ره‌نگی ئه‌و ژیانه نوێیه‌ی دوای جیابوونه‌وه ده‌ستی پێده‌كه‌م، له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانییه‌ك سه‌مامان كرد كه ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كات ژن نه‌هێنن".
ساره پێیوایه "ئاهه‌نگگێڕان له‌دوای جیابوونه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه‌و متمانه‌به‌خۆبوون بۆ ژن ده‌گێڕێته‌وه‌و له‌ڕێیشیه‌وه به‌ره‌نگاری بیرۆكه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ژنی ته‌ڵاقدراو له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌بێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ ژیانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا سازدانی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه به به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌كی پیاوان داده‌نرێت به‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی ژیانی ژنان له‌سه‌ر بوونی پیاوان یان شووكردنی ژنان ناوه‌ستێت".
نیران یوسف توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به "نیقاش"ی وت "دیارده‌ی جیابوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌و به‌م دواییانه رێژه‌ی جیابوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش جیابوونه‌وه بووه‌ته شتێكی ئاسایی‌و ناچێته چوارچێوه‌ی لیستی شته حه‌رامكراو‌و شه‌رمهێنه‌كانی دابونه‌ریته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت "چه‌ندین هۆكار هه‌ن پاڵ به‌ژنانه‌وه ده‌نێن له‌دوای جیابوونه‌وه‌یان ئاهه‌نگ سازبكه‌ن، له‌وانه زیادبوونی كێشه‌كان له‌نێوان ژن‌و مێرد‌و گه‌یشتنیان به رێگایه‌كی داخراو‌و سووربوونی مێرده‌كه له‌سه‌ر ده‌ستنه‌بردن بۆ بژارده‌ی جیابوونه‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن‌و بۆ ئاهه‌نگگێڕانی ژنان به‌بۆنه‌ی جیابوونه‌وه‌یان وه‌ك گوزارشتێك له رزگاربوونیان له ژیانی هاوسه‌رگیری".
نیران پێشیوایه "كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕووی ژیان‌و گه‌شه‌كردنی به‌تایبه‌تی له‌دوای ساڵی 2003 له‌و هۆكارانه داده‌نرێت كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ژنان كه ئه‌و ئاهه‌نگانه ساز بكه‌ن‌و به رێزلێنانێك داده‌نرێت بۆ رزگاربوونیان له‌و سه‌ختیانه‌ی به‌ده‌ست مێرده‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بوونه‌وه".
به‌م دواییانه حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له عێراق به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆریان تۆمار كردووه به‌و راده‌یه‌ی بوونه‌ته به‌رزترین رێژه له‌نێو ئه‌و كێشانه‌ی چوونه‌ته دادگاكانی عێراق، زۆر كه‌سیش ئه‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌و جه‌نگانه ده‌گێڕنه‌وه كه وڵات ماوه‌ی 36 ساڵه له گێژاویاندا ده‌خولێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا، به جیابوونه‌وه كۆتاییان هاتووه‌و ژماره ره‌سمییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له 10 ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 517 هه‌زار حاڵه‌ت.