ئیسرائیل بەفەرمی پشتگیری خۆی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی راگەیاند

کوردستان

14/08/2017‌ 1690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیزانی ئیسرائیل پشتگیری دروستبوونی دەوڵەتێكی كوردی لەباكووری عێراق دەكات.

پێگەی فەرمی سەرۆكایەتی ئیسرائیل لەهەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ لەمیانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك كۆنگرێسمانی كۆنگرێسی ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ دەوڵەتی كوردی راگەیاندووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە كۆبوونەوەكە رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجامدراوەو ئەو شاندەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوونەتە ئیسرائیل‌و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوە.

سەرۆك وەزیزانی ئیسرائیل هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەوەی راگەیاندووە "كوردانی عێراق ماوەیەكی زۆرە خەبات دەكەن‌و گەلێكی ئازان، بۆیە مافی خۆیانە دەوڵەتیان هەبێت"، پێگەكە وای بڵاویكردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح