شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، داوا لەبەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵوەشێننەوە.
مەولود چاوشئۆغڵۆ ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی بەغدای كردو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو تێدا باسی لەوە كرد، دوای بەغدا هەر ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەكات.
وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاند "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیارێكی هەڵەیە، بۆیە داوا لەبەرپرسانی هەرێم دەكەم ئەو بڕیارە هەڵوەشنێننەوەو ریفراندۆم ئەنجامنەدرێت".
چاوشئۆغڵۆ هەروەها داوای لەبەرپرسانی عێراق كرد، بەپێی دەستوور مافەكانی هەرێمی كوردستان بدەن، كە ئەوە هۆكارە بۆ ئەوەی كوردەكان لەبڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشەكشە بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانیو زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، كە ئەمە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.
هـ ـ ح