شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، وەك بڕیاری لێدراوە لەهەموو ناوچە كوردییەكان ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت.
كۆسرەت رەسوڵ ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، هەر ناوچەیەك هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لێبێت، بەناوچە دابڕێنراوەكانیش ریفراندۆمی لێئەنجامدەدرێت.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی جەختیشیكردەوە، كە ئەوان نایانەوێت لەسەر ریفراندۆم كێشە دروستبێت، بەتایبەتی ناوچە دابڕێنراوەكان، كە ئەوە مافێكی سەرەتایی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
قسەكانی كۆسرەت رەسوڵ لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانیو زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامبدەن، كە بەپێی بڕیارەكە پرۆسەكە ناوچە كێشە لەسەرەكانیش دەگرێتەوە.
هـ ـ ح