ڕۆژنامەی زەسەن: گەنجێکی کورد بە تۆمەتی هاوکاریکردنی داعش دەستگیرکراوە

کوردستان

02/09/2017‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵایکردوەتەوە "پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا گەنجێکی کوردی بە تۆمەتی هاوکاری چەکدارانی داعش دەستگیرکردوە".

ڕۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە "کوڕیکی کورد بەناوی "ڕابەر مەلا" کە تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە کە لە شاری وارینگتۆن ژیاوە و  کاری شۆردنی ئوتومبێلی بووە لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیاوە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی داعش لە عێراق و سوریا و پاشانیش دادگا سزای دەدات".

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو گەنجە ٤٣٧ کارت و سیمی مۆبایلی بۆ عێراق و سوریا ناردووە و ئەو سیمانەش بۆ کڕینی هەژماری تۆڕە کۆمەڵاتیییەکان و بەکارهینانیان بووە لە هەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەوەش بۆ هاوکاریکردنی داعش بووە".

دادوەرانی دادگای وێستمینستەر ڕایگەیاندوە "ئەو گەنجە لە ٢٠٠٨دا داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا کردووە بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە".

بەپێی بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا "ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠١٧  لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا دەستگیرکراوە و بە پێی ماددەی ١٦ی ساڵی ٢٠٠٠ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆردا دادگا بڕیاری داوە ڕۆژی ٢١ی ئەیلولدا  دادگایی بکرێتەوە".
هـ ـ ر