شارپرێس:
بانگەشەی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردو بڕیارە بۆ ماوەی 18 رۆژ بەردەوامبێت، كە راگەیاندنی حیزبییەكانیش دەستیان بەبڵاوكردنەوەی بانگەشە كردووە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی پەیامی سەر بەكۆمەڵی ئیسلامی، راگەیاندنەكانی هەریەكە لەكۆمەڵی ئیسلامیو بزوتنەوەی گۆڕان هیچ جۆرە بانگەشەیەك ئەنجامنادەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی داوای دواخستنی پرۆسەكە دەكەن.
كۆمەڵو گۆڕان بەهۆی ئەوەی كاتەكەی بەگونجاو نازاننو لەپەرلەمانی كوردستان بڕیار لەبارەی ریفراندۆم نەدراوە داوای دواخستنی دەكەنو هەر بەو هۆیەشەوە هیچ بانگەشەیەك، نە بۆ بەرژەوەندی، نە بۆ دژایەتی لەرێگەی راگەیاندنەكانیان بڵاوناكەنەوە.
.لەسەعات دوانزەی شەوی سێ شەممە لەسەر چوار شەممە، چالاكییەكانی دەستپێكردنی بانگەشەی ریفراندۆم لە شاری هەولێر دەستیپێكرد، لایەنگرانی پارتی دیموكراتیش لە دەوروبەری قەلای شاری هەولێر بانگەشەیان بۆ ئەنجادانی ریفراندۆم كرد.
راگەیاندنەكەی كۆمەڵ بڵاویشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی بانگەشە بۆ ریفراندۆم لەهەلێر گەرمە، بەڵام لەپارێزگاكانی سلێمانیو هەڵەبجەو ئیدارەی راپەرین بانگەشەكردن بانگەشەی تێدا ناكرێت، یان زۆر بە لاوازی تێدا دەبینرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بریارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەشاری سلێمانی "كەرنەڤاڵی نەخێر" بۆ ریفرەندۆم بەرێوە بچێت، ئەوەش لەلایەن بەرەی "نەخێر لەئێستادا".
هـ ـ ح