سەردانی فەرەنساش دەكات
عەبادی بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم سەردانی توركیا دەكات

عیراق

07/09/2017‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم نزیكانە سەردانی هەردوو وڵاتی توركیاو فەرەنسیا دەكات.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی حەیدەر عەبادی بۆ توركیا فەرەنسا، بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانە.

لەو بارەوە پێگەی تورك پرێس بڵاویكردەوە، عەبادی لەسەردانەكەی بۆ توركیاو فەرەنسا، داوا لەبەرپرسانی ئەنقەرەو پاریس دەكات فشار بخەنە سەر هەولێر بۆ ئەوەی ریفراندۆم ئەنجامنەدەن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، عێراق بەتەواوی دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمەو بەم دوایانە هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەو وادەیەی دیاریكردووە، ریفراندۆم ئەنجامنەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەبڕیاری مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم، كە كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح