کۆسرەت رەسول: چاوەڕوانی پشتگیری هاوپەیمانان دەكەین

کوردستان

11/09/2017‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی و دۆگڵاس سلیمان بالێۆزی ئەمریكا لە عێراق لەسەر پرسی ریفراندۆم كۆبوونەتەوە و كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە چاوەرێ‌ دەكەن وەك هەمیشە پشتیوانی گەلی كورد بن.

نوسینگەی راگەیاندی كۆسرەت رەسوڵ بڵاویكردوەتەوە كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێ‌ كردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێم و ناوچە جێناكۆكەكان بووە.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی بە باڵیۆزی ئەمریكای وتووە کە گەلی کورد چاوەڕوانی لە دۆست و هاوپەیمانانیەتی کە وەک سەرجەم قۆناغە هەستیارەکانی گەلی کورد پاڵپشت و پشتیوانی گەلی کورد بن.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا  باس لە گفتوگۆكان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان كراوە و وەفدی ئەمریكا و جەختیان لەگرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمان کردوەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندی كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە تایبەت بە  بە پرسی ریفراندۆم و چۆنیەتی ئەنجامدانی لە هەرێم و ناوچە کوردستانییەکان  هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە و  سەرجەم ئەگەرەکانی بەردەم ئەنجامدانی ئەم پرسەو تێبینی وڵاتان بەگشتی و ئەمریکا بە تایبەتی تاوتوێ‌ كراوە.

ر.ا