شارپرێس:نيقاش
كاتێك له‌كوردستان باسی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كرێت، ته‌نیا قسه له‌سه‌ر دوو پارێزگای هاوسێی یه‌ك نییه، به‌ڵكو ئه‌و دوو پارێزگایه بوونه‌ته سومبولی دوو جۆر قه‌ڵه‌مڕه‌وی جیاواز، كه یه‌كه‌میان به‌زۆنی زه‌ردو ئه‌وه‌ی تریشیان به‌زۆنی سه‌وز ده‌ناسرێت.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سلێمانیش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كلایی بۆوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگی ئاڵاكه‌ی پارتی زه‌ردو ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سه‌وزه، بۆیه له‌و كاته‌وه هه‌ولێرو دهۆك‌و چه‌ند ناوچه‌كی ده‌وروبه‌ریان به"زۆنی زه‌رد" ده‌ناسرێن، چونكه له‌رووی هێزه‌وه بۆ پارتی یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه، سلێمانی‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان‌و راپه‌ڕینیش ناوی "زۆنی سه‌وز"یان لێنراوه، چونكه ئه‌میشیان به‌حوكمی هێز بوونه‌ته ناوچه‌ی باڵاده‌ستی یه‌كێتی.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ش هه‌میشه جۆرێك له‌به‌راوردكاریی له‌نێوان ئه‌و دوو زۆنه‌دا دروست ده‌كراو زۆر كه‌س ده‌یانوت زۆنی سه‌وز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئه‌و حیزبه، زۆنێكی كراوه‌تره له‌رووی ئازادی راده‌ربڕین‌و ناڕه‌زایی‌و نواندنی هه‌ڵوێسته‌وه، له‌كاتێكدا زۆنه‌كه‌ی پارتی كه‌متر ئه‌و بواره‌ی تێدایه، كه‌چی پێده‌چێت ئێستا ئه‌و جیاوازییه به‌ته‌واوی كاڵ بووبێته‌وه.
رووداوه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ ئازادیخوازان‌و ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن وه‌ك هه‌ره‌سی قه‌ڵای هیوا بوو، ئه‌و په‌راوێزه‌ی بۆ ئازادی‌و ڕه‌خنه‌گرتن هه‌بوو ئه‌ویش نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر دانرا، كاتێك پێشێلكارییه‌كان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی یاخود ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت "زۆنی سه‌وز" به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوون.
رۆژی هه‌ینی 18ی ئاب له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌یدا هێرشكرایه سه‌ر مه‌لا سامان سه‌نگاوی، پێشنوێژ‌و وتارخوێن‌و برینداركرا، ئه‌و مامۆستا ئاینیه به‌توندی ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌گرێت‌و دژی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه له‌ئێستادا.
مه‌لا سامان گه‌رمیانی، به"نیقاش"ی وت "ئێمه له‌زۆنێكداین ده‌سه‌ڵات زۆرجار شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه ئازادی راده‌ربڕین زۆره، تاڕاده‌یه‌ك له‌زۆنی زه‌رد باشتره، ئه‌ویش تا ئه‌و كاته‌ی كه بزانن به‌رژه‌وه‌ندی‌و كه‌سیان ناكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه".
به‌بڕوای مه‌لا سامان، "كه بزانن به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی‌و حزبیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا ئاماده‌ن نه‌ك هێرشت بكه‌نه سه‌ر، به‌ڵكو بتكوژن، ئه‌مه‌ش پێیناوترێت ئازادی‌و دیموكراسی".
كاتێك هێرشكرایه سه‌ر مه‌لا سامان چه‌ند خوله‌كێك پێش ده‌ستپێكی مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی بوو، ئاسایشی ناوچه‌كه كامێراكانی به‌رامبه‌ر مزگه‌وته‌كه‌یان بردوه‌و دواتر به‌مه‌لا سامانیان وتوه "ئیش ناكه‌ن".
مه‌لا سامان، ده‌ڵێت "ژیانی خه‌ڵك له‌مه‌ترسیدایه، یه‌كێتیش به‌رپرسیاره، كێشه‌ی كه‌سیم له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه، هۆكاری لێدان له من ئه‌وه‌یه قسه به‌ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێم‌و باسی گه‌نده‌ڵی‌و نادادپه‌روه‌ری‌و برسی كردنی خه‌ڵك‌و نا بۆ ریفراندۆم قسه ده‌كه‌م".
له‌ماوه‌ی 26 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایی حیزبه كوردییه‌كاندا، هه‌رچی ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندانی گه‌وره هه‌یه له‌پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌و پارێزگایه لانكه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كان‌و هه‌رچی میدیای ناحكومی‌و حیزبییه، ئه‌مه‌ش جگه له‌كراوه‌یی خه‌ڵكی پارێزگاكه، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕدرایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر په‌راوێز بۆ ئازادی ده‌ره‌خسێنێت.
رووداوه‌كه‌ی مه‌لا سامان تاكه رووداوی دابڕاو‌و ته‌نیا نییه، به‌ڵكو رووداوه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كه‌ن واده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌وه‌ی رووده‌دات زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوه.
رۆژی 8ی ئاب، "جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له‌ئێستادا" بۆ ڕیفراندۆم له‌سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراو داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی 25ی مانگی ئه‌یلول ده‌كات.
له‌دوای راگه‌یاندنی جوڵانه‌وه‌كه‌وه فشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیانپێكرد، رۆژی 20 ئاب، فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جوڵانه‌وه‌ی "نه‌خێر له‌ئێستادا" له‌سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێنرا.
هه‌رچی په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كان بوو بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی راده‌كێشرا، هێزه ئه‌منییه‌كانیش جگه له‌بێده‌نگی وه‌ڵامێكی روون‌و ره‌وانیان بۆ ئه‌و رووداوانه نه‌بوو.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین چالاكوان‌و رۆژنامه‌نووس‌و كه‌سانی ره‌خنه‌گر باسیان له‌وه كردووه كه له‌ناوچه‌ی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جدی تا ئاستی كوشتن‌و له‌ناوبردنیش.
سه‌ره‌داوی ئه‌م رووداوانه مێژوویه‌كی كۆنتریان هه‌یه، راسته ژماره‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وربه‌ری زۆرن، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند دانه‌یه‌كیان هه‌یه هه‌میشه وه‌ك نموونه‌ی زه‌ق‌و به‌رچاو ده‌هێنرێنه‌وه.
به‌چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی شه‌ست رۆژه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی له‌نیسانی 2011 به‌زه‌بری هێز كۆتایی پێهێنراو زیاتر له 10 كه‌س كوژران‌و به‌سه‌دانیش بریندار بوون، له‌مانگی ئابی هه‌مانساڵ چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیای ئاوێنه‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناودار، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ به‌رپرسێكی یه‌كێتی درێژكرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی ئاسۆس له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی نوسیبوو، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دادگا دۆسێكه‌ی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه.
له‌تشرینی یه‌كه‌می 2013 چه‌ند چه‌كدارێك له‌سلێمانی هێرشیان كرده سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا‌و به‌فیشه‌ك برینداریان كرد، ئه‌ویش دیسانه‌وه تۆمه‌ت خرایه پاڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی، بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان بدۆزرێته‌وه
له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مانساڵ چه‌ند چه‌كدارێك له‌قه‌زای كه‌لار، باشوری سلێمانی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا (كاوه گه‌رمیانی) رۆژنامه‌نووسیان كوشت، هه‌رچی چالاكوان‌و رۆژنامه‌نووی ناوچه‌كه بوو ناوی به‌رپرسێكی یه‌كێتیان دووباره ده‌كرده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌و رۆژنامه‌نووسه كردبوو، ده‌نگه تۆماركراوه‌كه‌شی بڵاوبووبووه‌وه، به‌ڵام دادگا دیسان هیچی نه‌سه‌لماند.
مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له‌شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ (خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی) چه‌ند چه‌كدارێك مامۆستایه‌كی ئاینی به‌ناوی (ئه‌حمه‌د دێرێ) ده‌ده‌نه به‌رده‌ستڕێژی گولله‌و ده‌یكوژن، هۆكاره‌كه گرێدرایه‌وه به‌كێشه‌ی سیاسییه‌وه، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
به‌ده‌یان رووداوی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتی روویانداوه، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌ك به‌لایه‌كدا بكه‌وێت‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ درێژ ده‌كرێت بكه‌ونه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه.
جاران ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس یا ره‌خنه‌گرو چالاكوانێك له‌سنوری هه‌ولێر بوایه‌و بیزانیایه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هه‌یه، ئه‌وا په‌نای بۆ سلێمانی ده‌ربرد، چونكه ده‌یزانی له‌وێ ده‌توانێ قسه بكات‌و پارێزراوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هیوایه‌ش نه‌ماوه.
ساڵی رابردوو ئه‌م كاتانه، به‌دیاریكراوی له‌مانگی ئه‌یلولدا، هێمن عه‌بدولخالق كه چالاكوانێكی مه‌ده‌نی بوو له‌هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه رفڕێندراو دواتر سه‌رو برۆیان تاشی‌و له‌هه‌ولێر ده‌ریانكرد‌و ئێستا له‌سلێمانی ده‌ژی.
ئیبراهیم عه‌باسی رۆژنامه‌نووس كه ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی مانگی ته‌مموز له‌شاری هه‌ولێر لێیدرا‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئێستاش "هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی" لێده‌كرێت.
ئیبراهیم عه‌باس، پێیوایه، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی "ئێستا چاوی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و جه‌لال تاڵه‌بانیان له‌سه‌ر نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه هاوشێوه‌ی پارتی دژی هه‌ر ده‌نگێكی ئازاد‌و هه‌ر كه‌سێك بن كه به‌پێوه‌ره‌كانی خۆیان مه‌ترسی بن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر فه‌رهاد سه‌نگاوی كرا بۆ یه‌كێتی‌و بۆ زۆنی سه‌وز زۆر خراپ بوو".
جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی له‌ساڵی 2012ه‌وه نه‌خۆشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی گۆڕانیش له‌ئایاری ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد، وا باس ده‌كرا كه ئه‌م دوو‌و كه‌سایه‌تییه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌فراوانی ئازادی راده‌ربڕِین له‌سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كێتیدا.
هێرش‌و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ده‌نگه جیاوازه‌كان ئه‌و بڕوایه‌ی له‌لای ئیبراهیم عه‌باس دروستكردوه نه‌یه‌ته سنوری زۆنی سه‌وز، له‌وباره‌یه‌وه وتی "بێگومان ژیانم له‌مه‌ترسیدایه، ده‌توانم برۆمه ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، به‌ڵام له‌وێش زیاتر له‌مه‌ترسیدایه، چونكه به‌راشكاوی ئه‌مریكیه‌كان پێیانوتم ئه‌گه‌ر له‌سلێمانی بتكوژن ده‌ڵێن گۆڕان كوشتویه‌تی به‌ڵام له‌هه‌ولێر بیت نا‌وێرن بتكوژن".
دۆخه‌كه به‌نیسبه‌ت رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانانه‌وه هه‌ولێرو سلێمانی خه‌ریكه وه‌كویه‌كی لێدێت، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسێك له‌ولا تیرۆربكرێت لێره‌ش به‌هه‌مانشێوه مامۆستایه‌كی ئاینی بكوژرێت له‌سنوری سلێمانیش ده‌بێت هه‌مان شت ڕووبدات.
هه‌رچه‌نده زۆنی سه‌وز به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێت كه فه‌زای ئازادی راده‌ربڕینی فراوانتره، به‌ڵام زیادبونی پێشێلكارییه‌كان خه‌ریكه په‌رێزی ئه‌میش وه‌ك زۆنی زه‌رد لێده‌كات.
ساڵی 2008 سۆرانی مامه‌حه‌مه (رۆژنامه‌نووس) له كه‌ركوك تیرۆركرا، ساڵی 2010 سه‌رده‌شت عوسمان (رۆژنامه‌نووس) له‌هه‌ولێر تیرۆركرا، 2013 كاوه گه‌رمیانی (رۆژنامه‌نووس) له‌كه‌لار تیرۆركرا، 2016 وه‌دات حسێن (رۆژنامه‌نووس) له‌دهۆك تیرۆركرا، مانگی 11ی 2016 هۆشیاری ئیسماعیل (مامۆستای ئاینی) له هه‌ولێر تیرۆركرا، مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌دی دێرێ (مامۆستای ئاینی) له قه‌ڵادزێ تیرۆركرا.
هه‌رچه‌نده له‌زۆنی زه‌رد رێگه به‌مامۆستایان نه‌درا خۆپیشاندان دژی دواكه‌وتن‌و پاشه‌كه‌وتی موچه بكه‌ن، به‌ڵام مامۆستایانی سلێمانی زیاتر له‌دوو مانگ بایكۆتی ده‌وامیان كرد‌و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، بایكۆتكردنه‌كه به‌سوتانی ئۆتۆمبێلی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان كۆتاییان هات.
سه‌نته‌ری میترۆ شه‌ش مانگ جارێك پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نوسان بڵاوده‌كاته‌وه، ڕه‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئه‌وان پێشێلكارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی پارێزگا‌و ناوچه‌كان هه‌ژمارناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی نیشتمانی پێشێلكارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئه‌و به"نیقاش"ی وت "وتومانه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه هێشتا وه‌كو عه‌قڵیه‌تی شاخ سه‌یری ئازادی رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌دهۆك یان سلێمانی‌و یان هه‌ولێر دانیشتوه هه‌مان چاره‌نوسی هه‌یه، هه‌رگیز نه‌مانوتوه سلێمانی له‌هه‌ولێر باشتره، كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن له‌ناو حزبه‌كانی سلێمانی‌و ده‌ستڕۆیشتوو له‌ناو حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆیان بلوێت وه‌كو سه‌رده‌می شاخ كارده‌كه‌ن".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، جه‌ختیكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێم خراپه، په‌یوه‌ندی به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه هه‌یه كه له‌ناو حزبه‌كاندا باڵاده‌سته.
هه‌رچی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشه خۆیان له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بوێرن‌و ده‌ڵێن دۆسێكان له‌دادگان، دادگاش تائێستا هیچیانی بۆ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێستا خه‌می ده‌نگه ناڕازییه‌كان ئه‌وه‌یه له‌كوردستان جێیه‌ك نه‌ماوه په‌نای بۆ ببه‌ن، چونكه ئه‌و سنوره‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه له‌نێوان دوو هێزه‌كه‌دا كێشرابوو، ئێستا هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه بۆ ئه‌وان‌و هه‌ردوو به‌ره‌كه وه‌ك یه‌كی لێهاتووه.
س.هـ