ئیسپانیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ریفراندۆمی هەرێم راگەیاند

کوردستان

15/09/2017‌ 1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە حکوومەتی ئیسپانیا پێی وایە ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی دەستووری عێراقە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: "حکوومەتی ئیسپانیا بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەستووری عێراقە کە لەساڵی ٢٠٠٥دا بە دەنگی گەل پەسند کرا".

 

هەر لە راگەیەندراوەکە باس لەوەش دەکات کە لە ئێستادا عێراق بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستی بە یەکڕیزی هەیە و داوا دەکات لەم قۆناغەدا پشتی یەکبگرن لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێتە هۆی دابەش کردنی وڵاتەکە.

 

حکوومەتی ئیسپانیا داوای لە تەواوی خەڵکی عێراق کرد کە ریز لە دەستوور و یەکریزی وڵاتەکەیان بگرن.

ر.ا