ئەردۆغان رەخنەی توند لەسەركردایەتی سیاسی كورد دەگرێت

sharpress.net

722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/09/2017‌

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، سەركردایەتی سیاسی كورد كاتێك تووشی تووشی ناڕەحەتی ناهەمواریی دەبێت دێن‌و لە "دەرگامان دەدەن، هەموو پشتیوانییەكت لەئێمە وەردەگرن".

رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند، بەڵام سەركردایەتی سیاسی، كە باس دێتە سەر پارچەپارچەكردنی عێراق، ئەوە دەڵێن، ئێوە خۆتان دەزانن، چی دەكەن‌و چ بڕیارێك دەدەن.

قسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، كە باسی لەچەند پرسێك كرد، بەتایبەتی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

سەركۆماری توركیا هەروەها رایگەیاند، هەڵوێستی حكومەتی ناوەندی عێراق لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمەوە، مافی سرووشتی خۆیانە وەك دەسەڵاتدارانی پێكهاتەیەكی فیدراڵی، كە "ئێمە كارمان بەسەر ئەوەوە نییە، بەڵام وەك ئەوەی دەیبینین بۆچوونمان وەك یەكە".

ئەردۆغان ئاشكراشیكرد، كە لەئەمریكا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەو بارەوە دەبێت، كە ئەوەی دەیبینین لەسەر هەمان ئاراستە هەنگاودەنێین.

هەروەها جەختی لەیەكپارچەیی عێراق كردەوەو ئەوەشی راگەیاند، "یەكپارچەیی عێراقە دابەشناكرێت، چونكە ئێمە شتێك دەڵێین، ئێمە خاوەنی ٣٥٠ كیلۆمەتر سنوورین لەگەڵ ئەوێ، لەوێ هاونەژادەكانمان بوونیان هەیە، هاوئایینەكانمان بوونیان هەیە. ئەوانیش بەهەمان شێوە".

هـ ـ ح



بابەتی لێکچوو



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved