كۆمسیۆن كۆتاییهاتنی ئامادەكارییەكان بۆ ریفراندۆم رادەگەیەنێت

کوردستان

18/09/2017‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان تەواوبوونی ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی 25ی ئەیلول راگەیاند.

شیروان زرار ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە زۆربەی زۆری ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێك كۆتایی هاتووەو وەك دیاریكراوە پرۆسەكە لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت.

وتەبێژی كۆمیسیۆن راشیگەیاند، ئەو ئامادەكارییانەی تر، كە بۆ رۆژانی داهاتوو پێویستە بگیرێتە بەر، بەردەوامیان دەبێت‌و كۆمیسیۆنیش لەكارەكانی خۆی بەردەوامدەبێت.

بەپێی بڕیاری مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم، بڕیاریانداوە، رۆژی 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم بەرێوەبچێت.

لەبارەی چاودێری بۆ پرۆسەكە، شیروان زرار رایگەیاند، نزیكەی 65 چاودێری ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی وەك گروپ بۆ چاودرێریكردنی پرۆسەی ریفراندۆم تۆماركردووەو ناو تۆماركردنیش لەو بارەوە بەردەوامی دەبێت.

هـ ـ ح