شارپرێس:
وەزیری سعودییە بۆ كاروباری كەنداو، داوا لەمەسعود بارزانی دەكات، بەداواكارییەكانی وڵاتانی زلهێز بۆ دواخستنی ریفراندۆم رازی بێت.
سامر سەبهان، وەزیری سعودییە بۆ كاروباری كەنداو لەنووسینێك بڵاویكردووەتەوە، كە "داوا لەداناییو ئازایەتی مەسعود بارزانی دەكەن"، بەهەوڵەكانی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم رازی بێت.
سامر سەبهان لەنووسینەكەدا رایگەیاندووە، دەبێت بارزانی بەناوەنگیرییە نێودەوڵەتییەكان رازی بێتو كێشەیەكی تر بۆ بەغدا دروستنەكەن.
ئەمە لەكاتێكیدایە، بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەبچێت، كە وڵاتانی زلهێز لەهەوڵدان، بۆ ئەوەی كورد ئەو پرسە دوابخاتو لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.
هـ ـ ح