بارزانی لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە

کوردستان

20/09/2017‌ 2865 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی‌و لایەنەكانی تریش كۆدەبێتەوە.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی سلێمانی كرد، كە ئێستا سەعات 12:30 دەقەی نیوەڕۆ گەیشتووەتە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ، ئەوەش بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، مەسعود بارزانی لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی هەڵمەتی بانگەشەكانی ریفراندۆم لەشاری سلێمانی دەكات.

بڕیارە بارزانی دوای نیوەڕۆ بچێتە یاریگای سەرەكی سلێمانی‌و لەوێ‌ بەشداری هەڵمەتی بانگەشەكانی ریفراندۆم بكات‌و وتارێكیش پێشكەش بكات.

هـ ـ ح