شارپرێس:
مەسعود بارزانی گەیشتە شاری سلێمانیو لەنووسینگەی تایبەتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراقو ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیو سەركردەی ھەندێك لەلایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە.
میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی بڵاویكردەوە، كە بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمو ئەو دەستپێشخەرییەش بكرێت، كە لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە پێشكەش كراوە.
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی سلێمانی كرد، كە ئێستا سەعات 1:30 دەقەی نیوەڕۆ گەیشتووەتە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ، ئەوەش بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، مەسعود بارزانی لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی هەڵمەتی بانگەشەكانی ریفراندۆم لەشاری سلێمانی دەكات.
بڕیارە بارزانی دوای نیوەڕۆ بچێتە یاریگای سەرەكی سلێمانیو لەوێ بەشداری هەڵمەتی بانگەشەكانی ریفراندۆم بكاتو وتارێكیش پێشكەش بكات.
هـ ـ ح