نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر بەغدا بەجدی بێتە پێش گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین

کوردستان

20/09/2017‌ 625 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەگەر بەغدا بەجدی بێتە پێش گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین، ئەوەش وەك دواین دەرفەت بۆ چارەسەری كێشەكان.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، ئێستا جدییەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام كورد مافی خۆیەتی متمانەی نەبێت، هەركاتێك متمانە گەڕایەوە، ئەوكات گفتوگۆ دەكەین‌و هەوڵی چارەسەری كێشەكان دەدەین.

قسەكانی سەرۆكی حكومەت، ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی هات، كە قسەی لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كردو جەختیكردەوە، كە كورد لەئێستادا بڕیاری ریفراندۆمی نەداوە.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، كورد لەساڵی 2014 بیری لەریفراندۆم كردەوە، بەڵام ئەوكات شەڕی داعش هەبوو، بۆیە دواخراوە بۆ ئێستاو ئێستاش سوورین لەسەر ئەنجامدانی.

سەرۆكی حكومەت جەختیشیكردەوە، كە كورد مافی خۆیەتی ریفراندۆم بكات، بۆ ئەو پرسەش یەكگرتوویەكی باشی هەیەو لەسەر ئەو یەكگرتووییەش بەردەوامی دەبێت بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێم.

هـ ـ ح