شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری "بێدەنگی" بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێم بۆ سەرقاڵبوونی بەكاری تر گێڕایەوە.
نێچیرڤان بارزانی، كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتە، لەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمو بانگەشە بۆ ئەو پرۆسەیە، "بێدەنگە"، كە بەپێی زانیاییەكان ئەوە هەوادارانی حیزبەكەشی نیگەران كردووە.
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی رەتیكردەوە، لەگەڵ پرۆسەی ریفراندۆم نەبێتو رایگەیاند "لەناو پارتی هەر بڕیارێك درا، هەموو لایەك پابەند دەبن پێیەوە".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "هۆكاری بێدەنگییەكەش ئەوەیە، كە كەسێك بەشداری بانگەشە دەكاتو كەسێكی تریش سەرقاڵی كۆبوونەوەو دانوستانەكانە، كە من زیاتر سەرقاڵی ئەوەی دووەمم".
سەرۆكی حكومەت هەروەها رایگەیاند، زۆربەی زۆری لایەنەكانی هەرێمیش لەگەڵ پرۆسەی ریفراندۆمنو هەموو لایەنەكان پشتگیری دەكەنو دەیانەوێت پرۆسەكە سەربخرێت.
هـ ـ ح