شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ئەمڕۆ شەممە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی ناردنی شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێم بۆ شاری بەغدا، كە ئەمڕۆ یان سبەی سەردانەكە ئەنجامدەدەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەنجوومەنەكە تاوتوێی ئەو فشارو دەستپێشخەرییانەش دەكات، كە لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمو دواخستنی هەیەو بڕیاری كۆتایی لەو بارەوە دەدات.
كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە ئەمە نیگەرانیو ناڕەزایی لێكەوتووەتەوەو بۆ پرۆسەی دواخستنیشی چەند پێشنیازرێك راوەتەڕوو.
هـ ـ ح