ئێران بەفەرمی داخستنی سنوورەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستان راگەیاند

کوردستان

25/09/2017‌ 4318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران بەفەرمی داخستنی سنوورەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەوەش بەهۆی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی هەموو سنوورەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستان داخستووە.

بەهرام قاسمی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سنوورەكانیان بەڕووی هەرێم داخستووە، ئەوەش بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

ریفراندۆمی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەدەچێت، كە ئێران‌و عێراق‌و توركیاو چەند وڵاتێكی تریش بەپرسەكە ناڕازین، لەو بارەشەوە كاردانەوەیان راگەیاندووە.

بەهرام قاسمی جەختی لە "ناشەرعی‌و نادەستووری" بوونی ریفراندۆمی هەرێم كردەوەو ئەوەشی راگەیاند، كە ئەوان پارێزگاری لەیەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئەزوەر مەحمود بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ لەگەڵ ئێران رایگەیاند، هاتووچۆ لەنێوان هەرێم‌و ئێران بەردەوامەو دەروازەی سنووری دانەخراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە