شارپرێس:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانییه‌وه ئاشكراده‌كات‌و به "پێویست"ی ده‌زانێت.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجامداوه، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ڕای خۆی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی ده‌خاته‌ڕو و ڕایگه‌یاندووه، "دروستكردنی حكومه‌تێكی ڕزگاریی نیشتمانی، ده‌توانێت ئه‌و لێكه‌وته‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه دروستبون چاره‌سه‌ر بكات، هاوكات ئه‌و حكومه‌ته ئه‌ركی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بگرێته ئه‌ستۆ".
به‌رهه‌م ساڵح له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته‌وه وتویه‌تی:"نابێت هیچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت، به‌ڵكو پێویستی به‌ڕێككه‌وتنێكی به‌هێزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، چونكه سه‌ركه‌شیكردن به‌ڕۆحی هاوڵاتیانه‌وه ئازایه‌تی نیه، به‌ڵكو ئازایه‌تی له‌به‌خۆداچونه‌وه‌دایه".
سه‌ۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ری به‌پێویستی ده‌زانێت گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوخۆی هه‌رێم، په‌ل نه‌هاون بۆ ململانێ و "شه‌ڕی ناوخۆ" و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، هاوكات داوای یه‌كڕیزی نێوخۆیش ده‌كات.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رهه‌م ساڵح هۆشداریداوه له‌وه‌ی، "ئه‌و سنوره‌ی به‌خوێن ده‌كێشرێت، ته‌نها به‌خوێنیش ده‌سڕدرێته‌وه"
له‌باره‌ی ئامانجی له‌دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌و به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاندووه، "ئامانج له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌مان به‌رپاكردنی دادپه‌روه‌ری‌و نه‌هێشتی خزم خزمێنه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئیداره‌دانه".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌پۆستی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشكه‌ش به‌مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری ڕاگه‌یاند، كه ئامانج لێی، به‌شداریكردنه له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ر . ج