نامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز ئۆجه‌لان
له‌ناخی دڵمه‌وه سڵاوی گه‌رمم هه‌یه بۆتان، هیوام هه‌میشه له‌شساغی و سه‌لامه‌تیته. كاتێك به‌رگرینامه‌كانم خوێنده‌وه زیاتر له‌و رۆحه‌ی كورد تێگه‌یشتم كه هه‌میشه و ڕۆژانه له‌ناو جیهاندا خۆی به‌یان ده‌كا. ئه‌و ڕۆحه جوامێره‌ی كورد كه له‌ناو تۆدا خۆی مانیڤێست ده‌كات ڕوونتر و گه‌شاوه‌تر هه‌روه‌ك خۆی لای مه‌لا جه‌زیری و خانی و مه‌حوی خۆی به‌یان كردووه به‌یان ده‌كا.
له‌ناو ئێمه‌دا به‌رێزت یه‌كێكی له مانیڤێستۆی رۆحی كورد له جیهاندا، له‌رۆحمه‌وه پیرۆزیایی له خۆراگری و جوامێری و نه‌به‌ردیه لێده‌كه‌م.هه‌رروه‌ها به‌عیشقه‌وه بیركردنه‌وه و تێڕامانه‌كانت له‌نێو پارێزنامه‌كاندا ده‌خوێنمه‌وه.
به‌هۆی پارێزنامه‌كانته‌وه زۆرشت له جیهانه ناوه‌كیه‌كه‌ی كورد تێگه‌یشتم،ه له‌وه‌ش زیاتر تێگه‌یشتم بۆچی كوردبوون كێشه‌یه بۆ جیهان. ئێستا ڕۆحی كورد له‌ناوما وه‌ك ئاگری نه‌ورۆزه.
سه‌رۆك ئۆجه‌لان له زوه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنوسم و هه‌ستی خۆمت له باشوره‌وه بۆ ده‌ربرم، ئێستا رێكه‌وتێكی گرنگه كه مشتومرێكی زۆر هه‌یه له‌نێو مییدیا و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی له جیهان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئاشتیخوازانه‌ی به‌ڕێزتان. ئه‌وه ڕۆحی ئاشتیخوازانه‌ی راسته‌قینه‌ی كورد بۆ جیهان. گه‌لانی دنیا ده‌یانزانی به‌درێژای چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه كورد له‌نێو زوڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ژیاوه و ده‌ژی، له‌و ماوه درێژه سه‌ڕه‌رای جوامێری و نه‌به‌ردی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاندارانی ناوچه‌كه ئاشتخوزانه جوڵاوه‌ته‌وه و ده‌جوڵێته‌وه.خواستی سه‌ره‌كی كورد بۆ گه‌لان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك خۆی بژی، وه‌ك خۆی بڕیاری ژیانه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی بدا. ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوو جگه له قه‌تڵ و عام و جینۆسایدی فیزیكی، خه‌ریكی جینۆسایدی كولتوری كورد بوون. زۆر به‌ووردی له كۆتا به‌رگرینامه‌كه‌ت ئه‌و پرۆسه درێژخایه‌نه‌ت خستۆته ڕوو، ئه‌و به‌رگرینامانه سه‌باره‌ت به دۆزه‌كه‌ت ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی جێبه‌جێكردنی قانون له ئه‌وروپا و جیهان به‌رامبه‌ر به كورد به‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك.... هه‌مومان ده‌زانین له زیندانه‌وه له‌ناو دۆخێكی ڕۆحی قورس ده‌ژی،سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه قورسه، به‌ڵام جوانتر و قوڵتر له زۆرێك له نوسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسیه‌كانی نێو كۆشكه‌كان دۆخی نا ئارام و مه‌ترسیداری ئێمه له‌نێو مۆدێرنه‌دا ده‌خوێنیته‌وه.ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕووده‌دا درێژكراوه‌ی مێژووی جینۆسایدی فیزیكی و كلتوری كوردیه و گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه.
به‌رێزتان جگه له پیشاندانی ئه‌ركی قورسی ئاشتیخوازانه‌ت .وه‌ڵامی ئه‌و عه‌قڵه‌ی كوردیش ده‌ده‌یته‌وه كه هه‌وڵی سه‌پاندنی كلتوری گه‌لانی سه‌رده‌ست ده‌ده‌ن. به‌شێكی ڕۆشنبیران و سیاسیه‌كانمان به‌و هۆیه‌وه خه‌ریكی وێرانكردنی مێژوون، به‌ڵام هێزی كوردبوون له‌ناوخۆیدایه،نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان بێ ئه‌نجام ده‌بن.
خه‌ون و خه‌باتی به‌ڕێزتان به‌ته‌نها خۆی له ده‌رخستنی ڕۆڵی ئاشتیخوانه له نێو جیهان به‌یان ناكات،به‌ڵكو ده‌بێت كورد له جهاندا وه‌ك خۆی بژی و ژیانه راسته‌قینه‌كه‌ی تاقی بكاته‌وه، چونكه به‌درێژای چه‌ندین سه‌ده به‌هۆكاری جیاجیا ڕێگای خۆ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌نێوجیهاندا نه‌بووه. چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه نه كورد له‌ناو جیهاندا بووه و نه جیهان له‌ناو كوردا.
كورد دوور جیهان و جیهان دوور كورد كاتی به‌سه‌ر بردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌گه‌ر سه‌رتاسه‌ری كوردستان بگه‌رێین شتێك نابینی كه مێژوه‌كه‌ی نه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌دانه‌ی كورد له‌ناو جیهاندا بووه .له‌م سه‌دانه‌ی دوایدا هه‌موو ئه‌و شوێنه‌وار و ئاسه‌وار و بیناو باڵه‌خانانه‌ی دروستكران وه‌ك پێداویستیه‌كی رۆژانه بیناكراون،هیچ سه‌لیقه‌یه‌كی هونه‌ری و ڕووناكی ڕۆحی ئێمه‌یان تێدانابینین.
خاڵێكی گرنگی دیكه ئه‌وه‌یه (ئه‌وانی دیكه) وا پیشاندانی جیهان ده‌ده‌ن خۆنیشاندانی كورد وه‌ك قوربانی وای كردووه كورد ببێت به بار به‌سه‌ر جیهانه‌وه. زۆرێك له‌و فلیمانه‌ی به‌م دواییه به‌رهه‌م هاتن، ئه‌و مۆزه‌خانانه‌ی كرانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی بنیادنران، ده‌رخه‌ری خه‌ونی ئه‌وانی تره به‌سه‌ر كورده‌وه.كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌وه به‌رودان و خه‌باتی مێژووی كورد له‌پێناو بوون و مانه‌وه و ده‌ركه‌وتنی پیشانی جیهان ده‌دات جیهان باره به‌سه‌ر كورده‌وه نه كورد بوبێته بار به‌سه‌ر جیهانه‌وه. تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له هه‌ر ووڵاتێكی ئه‌م جیهانه بمانگوتایه ئێمه كوردین ده‌یانگوت كورد چیه؟ به‌ووردی گوێمان له‌وه‌ڵامی چه‌ند ساڵی رابردووی گرتووه كه پیان ده‌گوتین كورد چیه؟ نه‌ك كورد كێیه؟ كورد چیه وه‌ك ئه‌وه‌ی گیاندارێكی دیكه بێت و له‌ده‌ره‌روه‌ی گۆی زه‌وی هاتبێته سه‌ر زه‌وی. وه‌ك گیاندارێكی غه‌ریب، كاتێك پیان ده‌گوتین شاخاوی، ئه‌و ناونانه مێژوییه بۆ خۆمان پیشاندانی ڕۆحی نه‌به‌ردی و جوامێری بووه. به‌ڵام تێگه‌یشتن و ته‌فسیری ئه‌وان بۆ شاخاوی سه‌یركردنی كورد بوو وه‌ك گیاندارێكی غه‌ریب.
ئه‌وه ڕاستیه‌كی مێژووییه خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی به‌رێزت و هه‌ڤاڵان و پێشمه‌رگه‌كان ووزه و توانا ده‌دات به‌و رۆحه پاكه‌ی كوردكه ده‌یه‌وێت له جیهان ئازادانه بژی، هه‌روه‌ها له‌و جیهانه خۆش بێت كه مێژوویه‌كه، سه‌رده‌مێكی درێژه خه‌ریكی زوڵمێكی بێوێنه‌یه به‌رامبه‌ری، جیهانێك به چه‌كوشێكی ئاسنین به‌سه‌ر سه‌ری كورده‌وه بووه.
له‌كۆتایدا پرسیارێك ده‌خه‌مه ڕوو
ئایا ده‌كرێ له‌و جیهانه خۆش بین كه به چه‌پۆكی ئاسنین چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌سه‌ر سه‌ری كورده‌وه‌یه یان نا؟
تێبینی:ئه‌م نامه پوخته‌ی نامه‌یه‌كه له ساڵی( 2013 ) ئاماده‌م كرد ئه‌وكات ده‌مویست له‌ڕێگای پارێزه‌ره‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك ئۆجه‌لانی بكه‌م.
*زانكۆی ئه‌رستۆ-یۆنان
هیلال ئیبراهیم
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی