سبەینێ‌ هەموومان لەوێ‌ دەبین

23/02/2018

كه‌مال ره‌ئوف

بەشداریكردن لەرێپێوانی سبەینێ‌ تەنها بەشداریكردن نییە لەرەتكردنەوەی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خەڵكی عەفرین، بەڵكو بەشداریكردنە لە خۆگری و ئیرادەی عەفرینیەكان، هاوبەشی كردنە، چونە سەنگەری ئەوانەیە كە بەئیرادەی خۆیان موستەحیلیان لەگۆرینی هاوكێشەی سەربارزی قورس ئەنجامداوە. بەشداریكردنی سبەینێ‌ یانی وەستانەوە بەرووی ئەوانەی بێشەرمانە سەرئەكەن بەكولانەو ماڵی خەڵكی هەژاری ناوچەكە بۆ دزیینی مریشك و كەلوپەلی سادەی ژیانی خەڵكەك موچە ئەكەن، ئەوان فەتحیان كردوە بۆی بەتاڵانبردنی تراكتۆرو كەلوپەلی كشتوكاڵیان دەیانەوێت غەزا بكەن، ئەوان رقیان هەر لەخەڵكی ناوچەكەو مۆدیلی ژیان و بەرێوەبردنەكەی نییە، ئەوان رقیان لەهەموو شتێكی جوانە، رقیان لە خاك و باخ و بێستان و مەزراكانە، رقیان لەكانیاو و جوانی سروشتی عەفرین و خاك و خۆڵەكەشیەتی، بۆیە ئەخوازن بەناوی چڵە زەیتونەوە باخە زەیتونەكان بسوتێنن، بەناوی فەتحەوە شەرعیەت بدەن بەتیرۆری ئەومناڵانەش كە هێشتا تامی زەیتونی باخەكانی خۆیان نەكردوە...

بەكورتی بەشداری سبه‌ینێ‌ بەشدارییە لەدژی زوڵم و وەستانەوەیە لەووی زاڵم و هاوبەشیكردن و پشتیوانیكردنە لە ئیرادەیەك كە بەرخۆدانی سەردەمی خوڵقاند...

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی