بە کورتی چەند خاڵێک

04/03/2018

سەردار عەزیز


یەکەم، بژاردە هێز بەرهەمی دەهێنێت. کورد ئێستا هیچ جۆرە هێزێکی نیە. ئایا دەتوانێت هێز بەرهەم بهێنێت؟ 
دوو، عێراقی ئەمریکی بەرەو کۆتایی دەڕوات. عێراقی ئەمریکی بریتی بوو لە خەونی عێراقێکی فیدراڵی دیموکرات. بەڵام عێراق بەرەو ناوەندگەرێتی دەڕوات و پرۆسەی دیموکراسی تیایدا شەرعیەتی لە دەستداوە، نەک تەنها لای کورد بگرە لای زۆربەی عەرەبیش.
سێ، ریفراندۆم دۆخێکی خولقاند کە هەماهەنگیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هاتە ئاراوە بە ئاراستەی سنوردارکردنی کورد لە هەناوی عێراقدا. 
چوار، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵەی عێڕاقدا هەمیشە پرسی ئەوەی ئایا ئەمە وڵاتی کێیە روون نەبوە. ئەوەی ڕوونە کە ناتوانرێت وڵاتی هەموان بێت. بۆیە پێکهاتە گەورەکان لە هەڵبەز و دابەزدان، پێکهاتە بچوکەکانیش لە ناودەچن.

ئایا دەتوانرێت چی بکرێت
یەکەم، هەرێم هیچ هەنگاوێكی ئاسانی بۆ نانرێت چونکە بنەمای ئابوری و هێز و سیاسی داتەپیوە. ئابوری هەرێم لە سەر بنەمای بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەو سوڕانەوەی دراو دانەڕێژراوە. بەڵکو لە سەر بنەمای وەرگرتن و سەرفکرن بەڕێوەدەچێت. ئەگەر بنەمای ئابوری بەهێز هەبوایە، دەتوانرێت پارەی یان دراوی دووەمی بەرهەم بێت.
دوو، کاتێک نەرێتی سیاسی باڵا لە هەرێم بریتیە لە جەمسەرگیری و تایفەچێتی یەکێتی و پارتی و بەرژەوەندی شەخسی ئەوانی تر، ئەستەمە چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە بتوانرێت مامەڵە لە گەڵ دۆخی سەختدا بکرێت. تەنها چەکی رووبەرووبونەوەی قەیران لای کورد قسەکردنە. 
سێیەم، ئەگەر کورد وەرچەرخانێک لە خۆیدا بکات، دەتوانێت کار لە سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکات. بۆ نموونە پێنج ملیار دۆلاری ئای ئێم ئێف ئێس بی ئەی بە مەرجی زیان نەگەیاندن بە هیچ پێکهاتەیەک بە عێراق دەدرێت.

چوار، ئێستا هەرێم ٦.٣ی بودجەی عێراقی بەردەکەوێت، ئەگەر داهاتی هەرێم لەوە زیاترە، ئەوا دەتوانرێت نیمچە بایکۆتێک بکرێت. بەڵام کێشەکە لەوەدای ەکە داهاتی هەرێم کەس نازانێت بە ڕاستی چەندە و ئایا دەتوانرێت بکرێتە چەند ئەگەر بە سیستەمێکی گونجاوی سەردەمیانە بەڕێوەبچێت.

سەردار عەزیز

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی