بەڵگەنامە لەبارەی بەكارهینانی كیمیایی هەڵەبجە

16/03/2018

مەسعود عەبدولخالق

ئەو بەڵگەنامانەی لەبەر دەستایە واپێدەچێ یەكەم راوێژ بێت سەبارەت بە بەكارهینانی چەكی كیمیایی، نووسراوێكی سەرۆكایەتی كۆمارە بەمۆری (حامد یوسف حمادی) بە ژ: ٧ / ج٢ / ٨٠٨ / ك بەرواری ١٢/٣/١٩٨٧ هەڵگرتووە دەقەكەی واهاتووە: 

"أمر السيد الرئيس القائد بأن تدرس مديريتكم مع الَاختصاصيين توجيه ضربة مباغتة (لقواعد حرس خميني ضمن مقرات مخربي الفرع الَاول لزمرة البارزاني) بالعتاد الخاص وامكانية تنفيذها بأي من الوسائل التالية (القوة الجوية ، طيران الجيش ،المدفعية ). 

ناوی نهێنی چەكی كیمیایی بەناوی (العتاد الخاص) بووە، دوای راوێژو وەڵامی نوسوراوی (مدیریە استخبارات المرقم م١ / ش٣ / ق٢ / ٦٤١٤ فی ١٨/٣/١٩٨٧) فەرمانیكی كۆماری ژ: ٧/ ج٢ / ٨٧٧ / ك لەبەرواری ١٩/٣/١٩٨٧ بۆ (مدیریە الاستخبارات العسكریە العامە ). بابەت/ استخدام العتاد الخاص ، واهاتووە (نشیركم للفقرە (٢-أ وب ) من كتابكم المرقم م١ / ش٣ / ق٢ / ٦٤١٤ فی ١٨/٣/١٩٨٧. حصلت الموافقە علی المقترحین الواردین فیها) ، دوای هەفتەیەك لەو تاوتوێیە لەلایەن (مدیریە استخبارات-بەمۆری صابر دوری) پیشنیار دەكرێ‌ ڕووی یەكەم گورزی كیمیایی بگۆڕن بۆ بارەگای خودی تاڵەبانی ئەویش لەڕێی نووسراوی ژ: ش٣ /ق٢ / ٦٨٨٥ فی ٢٥/٣/١٩٨٧ و ئەو شوێنە ستراتیژییانە دیاری كران بریتی بوون لە: بالیسان –توتمە-خەتی –شیخ وەسان) لەنێوان خلیفان و چوارقورنە.

گورزی دووەم لە (تكیە-بلكجار-سیوسنان) لەقرداغ- جۆری (عتادخاص) كیمیایی (زارین وخردل)…

دوای كەم تر لە هەفتەیەك سەرۆكایەتی كۆمار رازی دەبێت بەلێدانی ئەو شوینانەی دیاری كران، بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی (بابەت:استخدام العتاد الكیمیاوی" الخاص" ) بە نووسراوی ژ: ٩٥٣ / ٩٦٥ / ك بەرواری ٢٩/٣/١٩٨٧، دوا بڕیاڕ دەقی ئاخافتنیكی علی حسن مجید: 

(يَ‌ني راح اضربهم..راح اضربهم كيمياوي..واموتهم كلهم...شيريدون يكولون..الدولي…أنعل أبو الدولي لبو اليفزع من كل دول الله) . 

لەدوای ئەو گورزە زۆر لەبزووتنەوەو تەیاری ئیسلامی دژی وەستان لەوانە حزب اللەی لبنان موجاهدینی ئەفغان بزووتنەوەی حماس .فهمی هویدی ..هەندێكیش تەئیدیان كرد لەوانە : د یوسف قەرزاوی‌و توركیاو زۆربەی وولاتانی كەنداو ..ئەو تەئیدانە رۆژانە بە وینەوە لەسەر سنگی رۆژنامەی (ئەلسەورە) بلاودەبۆوە .

+بەدرێژی ئەو بابەتانە لە (مەوسوعەی جودی ) هەیە .

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی