ئه‌و گرته فیدیۆیه‌ی ئه‌مرۆ كه به راستی گریاندمی.
دیمه‌نه‌كه باس له‌سه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران نیه كه به هه‌وڵه هه‌مه‌چه‌شنه دوژمنكاریه‌كانیان
له‌به‌رامبه‌ر كورد هه‌موو جۆره شێوازێكی نابه‌جێ به‌كاردێنن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان
ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كوردستان تێكبده‌ن. باسه‌كه لێره‌دا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه
دارایی و ئابووریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش نیه كه كه‌رامه‌تی
كوردیان خسته ژێر پێیانه‌وه، باسیشم له‌سه‌ر ملكه‌چكردن و سه‌ردانواندنی ده‌سه‌ڵاتی
كوردی نیه بۆ دوژمنانی گه‌لی كورد كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی
خۆیان تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامن له‌و كاره‌یان
و دان به شكستی خۆیاندا نانێن. باسم له‌و شه‌قه‌یه كه هه‌رزه‌كارێكی په‌روه‌رده‌ی
ده‌سه‌ڵات وحزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مامۆستایه‌كی ده‌ده‌ن كه بۆ مافی سه‌ره‌تایی
خۆی و بژێوی ماڵ و منداڵی هاتۆته سه‌رجاده و ناله‌باری ژیانی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه،
ئه‌و مامۆستایه‌ی هه‌ولێر كه سه‌ره‌رای جه‌ورو سته‌می ده‌سه‌ڵات تا ئه‌مرۆ سه‌بری
گرتووه و له‌هه‌موو شوێنێكیتر زیاتر پشوودرێژتربووه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها خۆپیشاندانی كردووه و داوای
بچوكترین مافی خۆی كردووه. بۆچی ئه‌مه رووبدات؟ بۆ رێز له ته‌مه‌نی خاوه‌ن
مافێك نه‌گیرێت كه هیچ تاوانێكی نیه و پاش شه‌ق تێهه‌ڵدانی زۆر به ساده‌یی و بێ
هیچ هه‌ڵچونێك ده‌ڵێت؛ له‌من ده‌ده‌یت بۆمن چیم كردیه؟
كه‌س هه‌یه ئه‌و پشودرێژیهی خه‌ڵكی هه‌ولێری له‌به‌رچاو
نه‌بێت؟ بۆچی رێز له‌و وه‌فاداری و بهئهمهكهیهی ئه‌وان نه‌گیرا. ئه‌گه‌ر
باستان له سلێمانی كرد كه فره‌یی راوبۆچون و ململانێی سیاسی و حزبی رۆڵی خۆی له
ناره‌زایه‌تیه‌كان هه‌بێت، خۆ ئه‌وه مامۆستایه‌كی هه‌ولێری به‌سه‌بر و هێمن و ژێرده‌سته‌ی
چه‌پوكی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه وه‌ك ده‌لێن كه تا ئه‌مرۆ هیچی نه‌كردووه و به‌هۆكاری
دروستنه‌كردنی بۆشایی بۆ دزهكادنری دوژمنان و رێگریكردن له ده‌ستێوه‌ردانیان ته‌نها
خۆی خواردۆته‌وه، به‌ڵام كه ئێسك هات پێست ده‌درێت و ئه‌ویش ته‌نها داوای ره‌وای
خۆی ده‌كات. سه‌ره‌رای شكستی حوكمرانیتان ته‌نانه‌ت نه‌یوتووه برۆخێن و برۆن، به‌ڵێ
راست ده‌كات چی كردیه، هیچ زیانێكی له‌كه‌س نه‌داوه، ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته‌سه‌ر
هیچ داموده‌زگایه‌ك و كه‌سێك، به‌ڵام ره‌فتاری كاسهلێسهكانتان بگاته ئه‌و حاڵه‌ی
كه به‌عسیش سڵی لێ ده‌كرده‌وه. لێره‌دا هیچ نامێنێته‌وه بۆ وتن، جگه له‌وه‌ی
به‌وردی ته‌ماشای ئه‌و گرته ڤیدیۆیه بكه‌یت و تێرامانێك بكه‌یت و له په‌روه‌رده
و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و داروده‌سته‌كه‌ی بروانیت و له هۆكاری
بكۆڵیته‌وه. بۆچی گه‌یشتۆته ئه‌م بارودۆخه‌ی كورد به خۆی به ئاشكرا پیشانی
بدات كه له ده‌سه‌ڵاتدا نه عه‌قڵ و نه پلان
و نه رێز و نه مافی كه‌س و نه‌ش گرنگترین شت كه ئه‌خلاقه له نێو
داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا نه‌ماوه. به‌ڵێ توێژینه‌وه‌یه‌كی
زۆر ورد و قوڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانرێت ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری سه‌لبی
له‌سه‌ر په‌روه‌رده و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و ره‌فتار و بیركردنه‌وه و عه‌قڵی تاكی
كوردی كردووه، كه ته‌نانه‌ت بگاته ئه‌وه‌ی له بنه‌ما ئه‌خلاقی و كلتوری و
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی لایداوه . ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئابووری و لایه‌نی مادی له
هه‌ر كاتێكدا بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و وه‌زعی دارایی خه‌ڵك رووه و باشی بروات و
گۆرانكاری رووبدات، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌یه كه زۆر شت بگه‌رێته‌وه شوێنی خۆی، به‌ڵام
شكستی ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقی و كه‌لتوری و تایبه‌تمه‌مندی چاكه و سیفه‌ته ناوازه‌كانی
میله‌تێك بشێوێت چۆن ده‌گه‌رێته‌وه جێگه‌ی خۆی، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت خه‌ڵكینه؟
عیماد عه‌لی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی