هه‌موو وڵاتانی جیهان دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو جۆر حكومه‌ت دیموكراسی موئه‌سه‌ساتی و دیكتاتۆری ، هه‌ر وڵاتێك بنه‌مای حكومڕانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌وڵه‌ت داری و رێكخستنی ئیداری و سیاسی و به‌ره‌وپێشردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت كاری كرد و وڵاتای به سیستماتیك و موئه‌سه‌سه‌یی به‌ره‌و پێش برد موئه‌سه‌سه‌ی كرد به چه‌قی حكومڕانی و رۆڵی گه‌وره‌یدا به موئه‌سه‌سات و به‌ڕێوبردنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن موئه‌سه‌سه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه بوو ئه‌وا شك و گومانت نه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رگیز له‌ناو ناچێت و هه‌میشه به‌ره‌و پێش ئه‌چێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك و تاكه شه‌خسێكی دیاریكرا و رۆڵی گه‌وره نابینن له‌ناو ده‌وڵه‌ت و حكومڕانی به نمونه‌ش وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا كه هه‌رسه‌رۆكێك بێت و بڕوات رۆڵی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بمرێت یان بكوژرێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ناو ناچێت، چونكه موئه‌سه‌سه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزن وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر فه‌راغی سه‌رۆكیان هه‌بێت!
ئه‌م جۆره له وڵاته قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی به‌سه‌ردا نایه‌ت چونكه موئه‌سه‌سه‌كان هه‌میشه له دارشتنی پلانی نوێدان و نزیكن له خه‌ڵكه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سیاسه‌تی خاریجی زوو زوو ده‌گۆڕێن !
به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه شه‌خصی سه‌رۆك رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه سه‌رۆك وه‌ك كاریزمایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو بابه‌ته‌كان سه‌رۆك یه‌كلای ده‌كاته‌وه موئه‌سه‌سه زۆر رۆڵی سه‌ره‌كی نابینێت له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا سه‌رۆك رۆڵی راسته‌وخۆی هه‌یه و هه‌موو شتێك ده‌بێت له سه‌رۆكه‌وه دابه‌زێت بۆ خواره‌وه ئه‌م جۆره له ده‌وڵه‌تداریه مه‌ترسی داره به نه‌مانی سه‌رۆك و كوشتنی وڵات توشی قه‌یران ده‌بێت چونكه موئه‌سه‌سه‌كان ناتوانن وڵات به‌ڕێوه به‌رن چونكه سه‌رۆك هه‌موو كارێكی كردوه پێشتر بابه‌ته كانی یه‌كلا كردۆته‌وه ئه‌م جۆره وڵاتانه به‌سه‌رۆكێك له سه‌رۆكێكی تر جیاده‌كرێته‌وه سه‌رده‌می به‌هێزی و لاوازی وه‌ك وڵاتی روسیا و ئیران كه ئه‌مانه شه‌خص رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن سیاسه‌تیان بۆ مه‌ودایه‌كی درێژ داده‌ڕێژن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كاتێك سه‌رۆكێك رۆشتبێت وڵات توشی قه‌یرانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری بۆته‌وه !
بۆیه ده‌كرێت بڵێن كه پێویسته و گرنگه وڵات هه‌میشه به موئه‌سه‌سه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به بوون و نه‌بوونی تاكه شه‌خصێك وڵات ویران نه‌بێت و كۆتایی پێ بێت و هه‌میشه له به‌رزی بمێنێته‌وه چونكه شه‌خصه‌كان به هۆی گۆرانكاری له ژیانیان گۆرانگاریان به‌سه‌ردا دێت به‌ڵام موئه‌سه‌سه‌كان كه به سیستماتیكی كرا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن ده‌مێنه‌وه شه‌خصیه‌تێكی مه‌عنه‌ویان هه‌یه و به مه‌زنی ده‌مێنه‌وه !
نمونه‌كی بچوك و ته‌بریرێكی به‌هێزم هه‌یه بۆ عه‌رزی قسه‌كانم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كدا ته‌نها كار و پیشه‌ی كردنی كتاباتی ئیداری بێت و ئه‌زموونی وه‌رگرتبێت و شاره‌زایی هه‌بێت له‌وبواره‌دا و ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رمكردبێت و كه‌سێكی تر نه‌بێت له‌و كاره‌ی ئه‌و بزانێت له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌دا و هه‌موو شته‌كانی ئه‌و كۆمپیته‌ری به‌رده‌ستی ته‌نها خۆی بیزانێت كه چیه و چی تیدایه كه‌واته به‌ڕۆیشتنی ئه‌و كه‌سه هه‌ركاتێك به هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و موئه‌سه‌سه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن توشی سڕبوون ده‌بێت تا كه‌سێكی تر دێنیت فێری كاره‌كانی ده‌كه‌یت و كاره‌كانی به شێوازێكی تر بكات و شاره‌زای ده‌كه‌یت له كۆمپیته‌ر و كتابات و هه‌ندێك كاری دیكه پێویسته بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ش زۆر كارامه بێت ناتوانێت سه‌یته‌ره به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا بكات چونكه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی كاره‌كانی ئه‌و موئه‌سه‌سه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م كارانه وا رێكخرابێت له كۆمپیته‌ره‌كه‌دا به ستاندا‌رت و سیستم كرابێت و كه‌سی تر راهێنانی پێ كرابێت له‌وبواره ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك بێت و بڕوات ئه‌و شوێنه توشی ئفلیجی ئیداری و سڕبوون نابێته‌وه سیستمه‌كه هه‌موو كاره‌كانی تێدا رێكخراوه .
هه‌ربۆیه من پێم وایه خراپترین سیستمی موئه‌سه‌سات باشتره له باشترین شێوازی حكومڕانی كه تاكه شه‌خصێك هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستدا بێت !
محەممەد مامه
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی