لیستی ئیسلام خوازان یان لیستی پارتی خوازان؟

20/04/2018

دلشاد شەریف

وەڵام بۆ چەواشەکاریەکانی بەناولیستی ـئیسلام خوازان
بێبازاڕو شەرمەزارەکانی بەردەم خواو خەڵک ئەگەر راستە کۆمەڵ ئێرانیزمە بۆچی چەندان جار لەسەر ئاستی باڵا وەفد ڕادەسپێرن بۆ ئەوەی کۆمەڵ بێتە ئەو بەناو بەرەیە ؟
بەڵام من ڕاستیەکەی بۆ خەڵکی کوردستان ڕوندەکەمەوە کە ئەوە بوهتانێکی گەورەو بێ بنەمایەو لەبەر زۆری هەڵوێستە جوامێرانەکەی کۆمەڵە کە هەمیشە لەبەرەی گەل بووەو خۆیان ئاسا پلەو پایەو پول و ترس ساردی نەکردۆتەوە لەحەقبێژی .
وە من زانیاری ووردم لایە لەسەر ئەو لیستە کەپرۆژەی پارتی دیموکراتی کوردستانە نەک ئیسلامی.. وە باشترین بەڵگە مانگێک پیش ئێستا کاک مەسعود بەکۆمەڵێ مەلا دەڵێ ئەگەر دەنگتان بەئیسلامی دا دەنگ بەو لیستە بدەن وە نەیزانیبوو کە ئەندامێکی کۆمەڵ لەوشوێنەیە .
بۆیە پێتان دەڵێم یەکجاریتر باسی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیرە سەربەرزو دلێرەکەی بکەن بەخراپە کارێکتان پێدەکەم با بەدەواری شڕی نەکردبێ وە وەڵام بدەنەوە خراپتان بەسەردێنم و زانیاری زۆرو ووردم لایە کە ڕوی مەجلیسی نی یە بگوترێ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی