ساڵ: ١٩٩٥
شوێن : هه‌ولێر
چالاكی: كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
له‌ساڵی (١٩٩٥) دا نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌می خه‌ڵكی بو ئه‌و كاته‌ی كه‌س بیری لێ نه‌ده‌كرده‌وه، له‌و كاته‌دا هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌مو خه‌ڵكیان به‌قه‌رزار باری خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌و خۆی به‌قه‌رزاری خه‌ڵك ده‌زانی! بۆیه بیری له‌چاكه‌ی گشتی (فه‌زیله) ده‌كرده‌وه.
وردببنه‌وه له‌نوسینه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌رییه ٢٠/١٢/١٩٩٥ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌رۆژانی ٢٠-٢٣/١٢/١٩٩٥ .
روماڵێكی گشتی … نه‌وشیروان مسته‌فا
١- مام جه‌لال راپۆرتێكی درێژی خوێنده‌وه، هه‌رچه‌نده باسی چاكسازی كرد، به‌ڵام ئیشاره‌تی بۆ كه‌م و كورتی و گیر‌و گرفته بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه‌كردبو، به‌زۆری ستایشی لایه‌نه پرشنگداره‌كانی یه‌كێتی كردبو.
٢- هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی راپۆرتی چاپكراوی خۆیان هێنابو، هه‌مو راپۆرته‌كانیش ئاماژه‌ی به‌زیادبونی ئه‌ندام و لایه‌نگر ده‌كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كیان كه‌می نه‌سریه‌و كه‌می سه‌یاره‌و موچه خۆره‌كانیان بو، كه‌سیان توخنی گیروگرفته‌كانی خه‌ڵكی و گله‌یی و گازه‌نده‌كانیان نه‌كه‌وتبون.
٣- مام جه‌لال به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه خۆی به‌موته‌فائیل دا ئه‌نێ حه‌زده‌كا هه‌میشه باسی گه‌شه كردن‌و زۆر بونی ئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بۆ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت حه‌ز ناكا گوێی له‌و هه‌واڵ‌و ده‌نگ‌و باس‌و راپۆرتانه بێت كه باسی كه‌م و كورتی‌و گله‌یی‌و لاوازبون ده‌كات.
٤- هه‌مو به دڵی مام جه‌لال شانامه‌یان ئه‌هۆنیه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌یان خوێنده‌وه.
٥- به‌راستی به لامه‌وه سه‌یر بو كه‌س له‌خه‌یاڵی باسكردنی كه‌م و كورتییه‌كانی ناو یه‌كێتی‌و خراپی هه‌لو مه‌رجی ژیانی خه‌ڵكدا نه‌بو .
من هه‌ڵمدایه‌و روم كرده به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن وتم ده‌بو وه‌كو باسی كورتی بودجه‌و به‌ش نه‌كردنی نه‌سریه‌و كه‌می سه‌یاره‌ت كردوه ده‌بوایه باسی گله‌یی‌و گازنده‌ی خه‌ڵكیشت بكردایه.
جاران حیزبه شۆڕشگێڕه‌كان خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك بون به‌فریشته سه‌یریان ده‌كردن، به‌ڵام ئێستا له لای خه‌ڵك وا نه‌ماوه‌و گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ن.
٦- ژیانی لێپرسراوو كادره‌كانی یه‌كێتی جۆرێكه‌و هی خه‌ڵكیش جۆرێكی تر، یه‌كێ بیه‌وێ دابمه‌زرێ ده‌بێ ئیستیماره‌ی حیزبی بهێنێت، ئێستاش خه‌ڵك ده‌گیرێت و بێ محاكمه ئه‌كوژرێ، واسیته و واسیته‌كاری كار ده‌كات نه‌ك لێهاتویی و شاره‌زاییی، ئه‌ندام كه‌رت پیلان له به‌رپرسی كه‌رت ده‌كات هه‌تا ئۆرگانه‌كانی سه‌ری سه‌ره‌وه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م باشتره یا رێبازی سیاسیان جیایه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی معاش و ئیمتیازاتیان زۆرتره.
به‌دوای من دا هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی قسه‌یان كرد.
٧- كۆسره‌ت ره‌سول:
له‌نێوان ئێمه‌و خه‌ڵكدا ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره دروست بوه، ئێمه له‌خه‌ڵك دابڕاوین، چونكه ئێمه به‌جۆرێك ده‌ژین‌و ئه‌وان به‌جۆرێكی تر.
٨- عومه‌ری سه‌ید عه‌لی :
ئێمه بوین به (طبقه جدیده)
(طبقه جدیده) ناوی كتێبێكی به‌ناوبانگی یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی حیزبی شیوعی یۆگوسلافییه، ئه‌ندامانی حیزبی شیوعی به چینێكی تازه دائه‌نێ و پێشبینی روخانیان ئه‌كات.
٩- مام جه‌لال هاته قسه باسی كه‌م و كورتییه‌كانی یه‌كێتی و ناره‌زایی خه‌ڵكی كرد و ناوی هه‌ندێ به‌رپرسیشی له حیزب و حكومه‌ت به خراپ برد.
١٠- نه‌وشیروان مسته‌فا: روم كرده مام جه‌لال و وتم له ناو یه‌كێتی محاسبه نه‌ماوه ، جاران ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له شاخ بوین پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان كادرێ له جه‌به‌ل حه‌مرین مخاله‌فه‌ی بكردایه بانگمان ده‌كرد بۆ سه‌ركردایه‌تی بۆ محاسبه.
كه ده‌گه‌یشته ناو زه‌نگ به ترس و له‌رزه‌وه ده‌هاته لای من بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی بۆ بكه‌م لای تۆ ئینجا ده‌هاته لای تۆ، تۆ مه‌سئولی یه‌كه‌می یه‌كێتیت هه‌ر مخاله‌فه‌یه‌ك له هه‌ر شوێنێكی یه‌كێتی روبدات تۆ مه‌سئولی له به‌رده‌م خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته محاسبه‌یان بكه‌یت.
وردكردنه‌وه:
١-نه‌وشیروان مسته‌فا له (١٩٩٥) شینه‌كه‌ی شینی خه‌ڵك بو له رێگای چاك كردن و باش كردنی یه‌كێتی و حكومه‌ته‌كه‌ی تا زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كرد، تا یه‌كێتی به‌م ده‌رده نه‌چێت (٢٣ ساڵ له‌مه‌و به‌ر).
٢- هه‌مو هه‌وڵیان ده‌دا مام جه‌لال رازی بكه‌ن نه‌ك خه‌ڵك، بۆیه ده‌ستی خۆیان و ئه‌ویشیان كرد به زاخا.
٣-(طبقه جدیده) له‌و كاته‌وه به هێمنی و له‌سه‌رخۆ گه‌شه‌یه‌كی باشی كردوه تا بۆته (مافیا)، ئه‌و كات پاره‌یه‌كی كه‌م ئێستاش نه‌وتێكی زۆر.
ئێستا (طبقه جدیده) له كوردستان دا چه‌ند توێژێكی هه‌یه له سه‌ره‌وه بۆ ناوه‌راستی حیزب له ناو هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دا، هه‌ر ئه‌م چینانه‌ش سه‌ری یه‌كتری ده‌خۆن.
٤- گه‌ر یه‌كێتی له‌و به‌رواره‌دا به قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای بكردایه، نه پارتی وڵاتی به‌م ده‌رده ده‌برد، نه یه‌كێتیش وای لێ ده‌هات، نه خه‌ڵك به‌م ده‌رده ده‌چو.
به داوای لێبوردنه‌وه ئه‌م بیره‌وه‌ریه ده‌ستكارییه‌كی كه‌می كراوه…
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی