واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك بۆته‌وه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵك تۆراون له به‌شداری كردن و توره‌ن له حیزبه‌كان , ئه‌وه‌ی بیست و حه‌وت ساڵی رابردوو ئه‌م حیزبانه كردیان شایسته‌ی ئه‌وه نی یه جاریكێتر ببنه‌وه جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك , هه‌رچی ئه‌و حیزبه نوێ یانه كه دامه‌زراون یان له دایك بووی هه‌ناوی حیزبه كۆنه‌كانن یان جێگه‌ی گومانن و كه‌س ئاراسته‌ی سیاسی راسته‌قینه‌یان نازانێـت , تا ئێستاش به‌شێكی زۆری هاونیشتیمانیان ئاماده‌ی به‌شداری یان نی یه له هڵبژاردن دا به هۆی نه‌مانی متمانه‌وه به حیزبه‌كان , راسته كورسی یه‌كانی كورد دیاریكراوه بۆ هه‌رێمی كوردوستان و هه‌رچه‌نده هاونیشتیمانیان هه‌رێم به‌شداری بكه‌ن كار ناكاته سه‌ر رێژه‌ی كورسی یه‌كانی كورد له به‌غداد , به‌ڵام به‌شداری كورد له ناوچه دابرێندراوه‌كان كاریگه‌ری راسته‌خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵكشان یان داكشانی كورسی یه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عیراق , بۆیه زۆر گرنگه كورد له‌و ناوچانه به‌شداری بكات , وه ته‌نانه‌ت گرنگه له ناو هه‌رێمیش هه‌موو به‌شداری بكه‌ن .
به‌شداری نه كردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ته‌نها كێشی كورسی كه‌م ده‌كاته‌وه له رووی ده‌نگه‌وه , ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به ئاسانی بتوانن كورسی به ده‌ست بێنن به ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌نگده‌ر , ره‌نگه خه‌ڵكانێك بپرسن جا كورد تا ئێستا هیچی پێنه‌كراوه له به‌غداد ئه‌ی له ئێستا به دوا چی پێ ئه‌كرێت , ئه‌م ره‌شبینی به‌خشینه‌وه‌یه به سوودی ئه‌و حیزبانه ئه‌شكێته‌وه كه سالانێكی زۆره به‌غدادیان به پێ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كار هێناوه چه‌نده‌هاساڵه سوودی به‌غداد بۆ گیرفانی ئه‌وان بووه نه‌ك بۆ خاك و میلله‌ت , ده‌نا گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی شایسته بچنه په‌رله‌مان ده‌توانن په‌یوه‌ندی گونجاو سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ن وه بتوانن ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه به به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردوستان به‌كار بهێنن , ئه‌وه‌ما بیر نه‌چێت كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له ناو په‌رله‌مانی عێراقی یه‌و په‌یوه‌سته به ژماره‌ی ئه‌و كور سیانه‌ی كه ده‌نگی پێی ئه‌ده‌ن ئه‌مه به به‌ستنی هاوپه‌یمانی ده‌بێـت له نێوان ئه‌و حیزبانه‌ی یان ئه‌و كاندیانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان , چونكه له عیراق دا ئه‌سته‌مه هیچ حیزبێك بتوانێـت ژماره‌ی كورسی هێنده بێنێت كه بتوانێت خۆی به ته‌نها ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست بۆیه هه‌ر حیزبێك كورسی زۆریش بێنێت پێویستی به هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵه حیزبێكی تر ده‌بێـت له‌و كاته‌شدا ژماره‌ی ئه‌و كورسی یانه‌ی كورد به ده‌ستی دێنێـت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌چنه نێو ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌توانن مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به پشت به‌ستن به‌رێكه‌وتنێكی یاسایی گونجاو دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبری و تاكه كه‌سی .
له لاه‌یه‌كی تریشه‌وه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هڵبژاردنه ئاوێنه‌ی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردوستانه بۆیه گرنگه هه‌موو لایه‌ك به‌و په‌ری توانای سیاسی و ئه‌كادیمی و جه‌ماوه‌ری خۆیه‌وه به‌شدار بێت تا سه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ته‌واوی ده‌ركه‌وێت به تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره كه ته‌زویر كردن قورس‌تر بووه .
پرسیاره سه‌ره‌كی یه‌كه لێره‌دایه . باشه من به‌شداری بكه‌م ده‌نگ به كێ بده‌م ؟ ئه‌مه راسته , وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دركی عه‌قڵی و زیره‌كی ده‌وێت , ده‌بێـت هه‌ر تاكێك وا به‌سته نه‌بێت به حیزبه‌كانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری كاندیده‌كه به‌و حیزبه‌وه ده‌نگ نه‌دات , به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ناسین و گه‌ران به دوای كاندید ی سه‌ركه‌وتوو شایسته ده‌نگ بدات , به واتا ده‌بێت هه‌ر هاوڵاتیك ده‌نگ بدات به‌و كاندیده‌ی به راستی به شایسته‌ی ده‌زانێت كه ده‌توانێت متمانه‌ی ده‌نگی ئه‌م هه‌ڵگرێت به بێ ئه‌وه ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له چ حیزبێك و چ لایه‌نه‌ێكه , ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌نگی تاك بۆ كه‌سێك بێت به راستی شایسته‌ی ئه‌و ده‌نگه بێت وه ده‌بێـت هه‌موو به‌شدار بین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نا شایسته نه‌توانن بچنه پێشه‌وه به ناوی نوێنه‌رایتی گه‌له‌وه هه‌ڵپه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حیزبه‌كانیان بكه‌ن .
زەبەنگ بەهادین
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی