عەبادی دێوە زمەی مافیاکانی نەوت

26/04/2018

سالار مەحمود

سەرۆکی لیستێکی عەرەبی شیعەی عیراق  دێتە کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن،  عەبادی بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیدا ئەمەی کرد، لەبەر چەند هۆکارێک ئەمە روو دەدات.  لێکەوتەکانی بەم چەند خاڵە روون دەکەمەوە:_
یەکەم : مافیاکانی نەوت کە لەدوای شکستی سیاسەتی نەوت ملکەچی عەبادی بوون و دەستەو نەزەر لەبەردەمیدا رامان بۆ ناردنی یەک مانگ مووچە، ئەمە بەشێک لەئەنجامەکەیەتی.
دووەم: عەبادی دەیەوێ بڵێت لەناو کوردستانیشەوە نەک  لەهەر لەبەغدا، شەڕی نیازی سەربەخۆیی و جیاخوازییتان دەکەم.
سێیەم: لە حکومەتی تازەی عیراقدا لایەنە کوردستانیەکان کەمترین پشکیان بۆ دادەنرێ ئەگەر رازی نەبن، ئەوا عەبادی دەیدا بەو کوردانەی لە لیستەکەی ئەودان یان ئەو کوردانەی لەبەغدا بەناوی سەربەخۆوە خۆیان کاندید کردوە.
چوارەم: هەڵەو  بەرجەستەکردنی ملکەچی زیاتر بوو بەو جۆرە پێشوازی پرۆتۆکۆڵی لە عەبادی بکرێ، چونکە ئەو بە ئەجنداکانیدا سیفەتی سەرۆک وەزیرانی لەدەستدابوو، ئەو وەک سەرۆک لیست بۆ بانگەشەو ئینجا بە ئاڵنگاریی هاتبوو.
پێنجەم: گوتاری عەبادی لە ناو هێنانی ( شیمال) بە هەرێمی کوردستان، هاوئاوازیی ئێستای ئەردۆغان و سیسەتی دژ بەفیدراڵیەتیشی راگەیاند.
شەشەم: بەم سەردانەی، عەبادی دەیەوێ پەیامێ بداتە نەیارەکانی هەڵبژاردنی لە بەغدا کە ئیرادەی مەرکەزیەت زیاتر بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێ.
حەوتەم: دۆڕاوەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردن لە کوردستاندا هیچ شەرمێک ناکەن  لە گەل و خەڵکی کوردستان، شەرمە بیانوو بهێنرێتەوە بۆ میکانیزمی پێشوازیکردن لەسەرۆکی 
لیستی نەسری عەرەبی .
هەشتەم: شەرمە بۆ هەر کەس و لایەک پاساو بۆ ئەو سەرکزیی و پێشوازیەی بەناوی حکومەتی کوردستان لە سەرکی لیستێکی عەرەبی کە سەرۆکەکەی شەریکی نانبڕین و قوتبڕینی خەڵکی کوردستانە، ئەویش عەبادیە بە هاوبەشی لەگەڵ مافیاکانی نەوت لەکوردستان.
نۆیەم: غروری عەبادی پێویستی بەشکانە، لەگەڵ شکانی تەواوەتی ئەمانەی ئێرە دەستەی حوکمڕانی شکستخواردوی سازشکارو شەرمنی بەردەستی عەبادی.
پێدەچێ ئەمانە کۆکبن لە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەل و زەلیلکردنی لەپێناو مانەوەیاندا لە حوکم.

 

سالار مەحمود

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە