ڕاستییەكانی پشت ئەو یادەی توركیا لەعێراق كردییەوە

30/04/2018

مەسعود عەبدولخالق

دوێنی یادی 102 ساڵەی شەڕی كوورتی نێوان عوسمانی و بەریتانی كرایەوە، كە لەجەنگی جیهانی تاكە سەركەوتنی عوسمانی بوو.

(ئەنوەر پاشا-سەدری ئەعزەم) بڕیاری دا لە 29/10/1914 بچێتە ناو جەنگ لەقازانجی وڵانی تەوەر (ئەلمانیا) بێ‌ ئەوەی پرس بە سوڵتان بكات، یەكەم كاردانەوە بەریتانیا لەویلایەتی بەسرە هێرشی هێنایە سەر عوسمانی‌و هێزەكانی لە بەحرەین ڕا بەرەو كەنداو جولاند، لەڕۆژی 7/11/1914 شێخ الاسلام خەیری فەندی و30زانای گەورە لەگەل محمدرەشاد فتوای جیهادی دا، لە هەر سێ‌ ویلایەتی موسڵ و بەغدا و بەسرە وە ڵامی ئیجابی لەو شوێنانە درایەوە كە مەدرەسەی ئاینی لێ‌ هەبوو، لەسەر ئەو بنچینەیە لە ناوچە بەدەویەكانی (سونەنشین) زۆر بە كەمی بە پیل ئەو بانگەوازەی شێخ الاسلام هاتن، بەڵام لە كوردستان و لە ناوچەكانی سامرا و كازمیە و نەجەف و كەربەلا... 

زۆر بە گەرمی هاتن، هێزێكی مەزن بە سەرۆكایەتی شێخ محمود چووە خواروو شان بەشانی هێزەكانی زانایانی نەجەف وكەربەلا، لەوێ‌ ڕووبەڕووی هێزەكانی بەریتانیا بونەوەو خەریك بون شكستی پێ‌ بهێنن جنرال تاوزندیان بەدیل گرت، ئەو هۆسەیەی عەرەب لەو سەركەوتنانە هات بەسەر شێخ (پلپی الجنە لهادینا وپلپ للشیخ احمد واكرادە)، ئەگەر خیانەتی عەشایرە عەرەب و ئەفسەرە عەرەبەكانی وەك نوری سعید و مولود مخلص و علی جودت ئەیوبی وتالب پاشا (میری بەسرە) و شێخ خزعل (میری محەمەرە) ودوایش شیخەكانی كەنداو نەبوایە ئەوا خەریك بوو بەریتانیا دەربكەن لە (دارالاسلام ـ وای پێ‌ دەووترا)، ئەو خیانەتانە وای كرد (سلیمان عسكری پاشا)ی سەركردەی عوسمانی خۆی بكوژێ‌، ئینجا ئەو هاوپەیمانیەی شیعە و كورد و عوسمانی هەڵوەشایەوەو هێزەكانی كوردیش گەڕایەوە كوردستان .

ئەو بابەتە بە دریژی لە (رۆلی عەلمانیەت لەدروست بوونی مەینەتی كورد هەیە)

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە