گەڕانەوەیەكی بەشكۆ

30/04/2018

رەشاد گەڵاڵی

بەئیجازەی هاوڕێیانم ئیمڕۆ هاتووم خوێندنەوەو دونیا بینینی بەندە بە چەند سەرە قەڵەمێك لەسەرئاڵاو ڕووداوە ڕاگوزەرەكانی چەندمانگی ڕابردوو بخەمە بەردیدی خوێنەران هیواخوازم گەرخزمەتەكە بچوكیش بێت تێنویتی خوێنەران بشكێنیت ، مەبەست لەنوسینی ئەم وتارە وەڵام و وەڵامدانەوەی بیروبۆچونە جیاوازەكان نیە لەڕۆژنامەو سایت و ڕاگەیاندنە بینراوەكان بەپێچەوانەوە ئازادی و دەربڕینی بیروڕا لای بەندە قۆناغی پێشكەوتووی بڕیوەو تەواوی مافەكانی هاوڕێیان لای بەندە پارێزراون و دەتوانن ئازادانەو دوورلەسانسۆرو برینداركردنی كەسایەتی مرۆڤ ڕەخنە بگرن لەسەر بینراو بیسراوو نوسینەكانمان لەچوارچێوەی سنوری دیاریكراودا كەیاسا لەچوارچێوەی دەستوور پێی ڕەوا بینیوین هیواخوازم بەم شێوازە كاركردنەم توانیبێتم تەكانێك بدەم بەنوسین و كردنەوەی لاپەڕەیەكی ئازاد بەئاڕاستەی گەیاندنی ڕاستیەكان بەخوێنەر بێ زێدەڕۆیی و لەخۆبایی بوون كە هەردوو ووشە لەفەرهەنگ و كلتووری بەندە هەرگیزاوهەرگیز شوێنیان بۆ فەراهەم نەكراوەو ناكرێت ؟

وەك زانراوەو بیستومانە ئۆرگانەكانی حزب لەخوارەوە پەیوەستن بەبڕیاری سەروو بۆهەر ئەگەرو پێشهاتووگۆڕانكاریەك سەروو بڕیاردەدات لەسەرداهاتوو یان داخستنی بارەگا یاخود كردنەوەی ، بەستنی كۆنگرە ، پلینۆم ، كۆنفڕاس، هەڵبژاردن یاخود هەر بڕیارێكیتر كەسەرو خوازیاری بێت ئۆرگانەكانی خوارەوە مل كەچ و پابەندو جێ بەجێ كاردەكاتن چونكە ئەوەی بڕیاردەردەكات ئۆرگانەكانی خوارەوە نیە بە پێچەوانەوە بڕیار بە دەستەكانی سەرون لەنێو حزب لەمەكتەب سیاسیەكان ؟

ئاڕاستەی ڕوداوو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەكان خۆیان وا نمایش دەكەن لەدوای ١٩٠ ڕۆژ یارییەكان لەنێو یاریگاو هونەری وەرزشوانان ڕونترو جوانترلەجاران دەردەكەون وخۆیان نمایش دەكەن لەم كاتەدا هیچ پاساوو مزایەدەو زێدەڕۆییەك لەسەر مانەوە لەناوچە كێشە لەسەرەكان و بەرزكردنەوە یاخود داگرتنی ئاڵا بەخۆیەوە هەڵ ناگرێت بۆیە ئەوەی دەبینرێت جگە لەهاشوو هوشی كەسانێكی دەرون نەخۆش وعەقڵیەتێكی كەڵفامی پێنەگەیشتوو بەئاڕاستەی خۆدەرخستنیان بۆمەرام و بەرنامەیەكی تۆكمەوداڕێژراو كاردەكەن لەسەرزامداركردنی ناخ وكەسایەتیە ناسراوەكانی دەڤەرەكەمان كەپێگەی جەماوەرییان بەهێزە بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە كەسانە لەچەشنی مۆرانەن داردادەڕزێنن وزیان بەخشن بێ ئەوەی هیچ سودو بەهاو نرخێك بۆ خۆیان و كەسایەتیەكانیان بكەن لەنێو جەماوەردا بۆهەمیشە كزو مەلول لەسەرئەژنۆ دەست لەسەرسنگ كڕنۆش دەبەن بۆ ئاغاكانیان ،

ئاڵا وەك سیمبوڵ و شكۆی نەتەوەیەك
هەربۆیە دەبینین لەپێناسەی ئاڵادا ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەم شێوەیە ئاماژەی بەناوی ئاڵاكردوە ، ئاڵا، واتە هێماو ناسنامەی گەل و نەتەوە ، هەرێم و دەوڵەت ، حزب و گروپەكانەو لەهەمانكاتدا شانازییەكی بەردەوامی بەرجەستە كراوی هەریەكەیانە ، ئاڵا هەڵقوڵاوی مێژووی هەرگەلێكەو بۆتە پێناسەی ئەوان لەدونیادا ، هەربۆیە وەكو هێمایەكی نەتەوەیی چاوی لێكراوەو ڕێزی لێگیراوە لەلایەن گەلانەوە بایەخی زۆری پێ دەدرێت بۆ ڕوژاندنی هەستی تاكی هەرنەتەوەو گەلێك بەئاڕاستەی مەبەستێكی دیاریكراو لەلایەن حزبەكانەوە ،

گەڕانەوەی بەرێز قائمقام و كۆی یەكە ئیدارییەكان و تەشیریف هێنانی هەڤاڵ كرمانج عبداڵلە بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی و كارگێڕانی لق و بەرپرس و ستافی لێژنەی ناوچەی مخموور لەنێو سەنتەری شار بەمەبەستی ئەنجامدانی بانگەشەو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دوور لەبوونی سانسۆرو هیچ رێگرییەك لەلایەن فرقەی ٣ی پۆلیسی فدڕالییەوە سەلمێنەری ئەوڕاستیەی سەرون كەڕاشكاوانە ئاماژەمان پێ داون ئیدی كۆتای بەو شانۆگەرییە هێنا كەلەماوەی ٦شەش مانگ و چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژانە وەك قەوانێكی سواو چەندین جار بەئاڕاستەی چەواشەكردنی جەماوەر ، لای پارتی مخموور بەناو داگیركراوەو ئاڵای كوردستان بەسەر فەرمانگەو بارەگا حزبیەكان ناشەكێتەوە بۆیە دەبێ پارتی وهەڤاڵانی بەشكۆوە بگەڕێینەوە بۆنێو سەنتەری شار ؟؟

لەكۆتا دەڵێم بەخێر بێنەوە بۆ نێو سەنتەری شارێكی بێ ئیرادەو داگیركراوو خۆ بەدەستەوەدەربەشكۆوە ، بەخێر بێنەوە هەڤاڵان بەسەرو سیماتانەوە دیارەوهیوا بەخشەو دەكرێت هەنگاوو ئاڕاستەو شێوازی كاركردنتان لەڕووی ڕاستگۆییەوە داهاتووی لەسەربینابكرێت وبڵێین دوای زیاتر لە ١٩٠ ڕۆژ لەچەواشەكاری و ئازار و ڕێگریكردن و بوونی سیاسەتێكی دووفاقی و چەواشەكردنی شەقام بۆ ساتێك دوانەكەوتن لەگۆڕینی ڕاستیەكان بەئاڕاستەی چەواشەكردنی جەماوەری شار دەپێمان بڵێن چونكە ئێمە سەوادمان نیەو دیدەمان ڕۆشناتی كز بووەو بیروهۆشمان كزتر لەجاران دەپێمان بڵێن گەڕانەوەی شكۆتان چی لێ بەسەر هات ،

بۆیە دەڵێم ئارامی و دان بەخۆداگرتن وخۆدوورخستنەوە لەهەڵچونێكی مناڵ بازاڕی لەسەر دووئاست مرۆڤی هۆشیار دوور دەخاتەوە لەئازارێك كەبۆماوەیەكی درێژخایەن پێیەوە گرفتاردەبیت و ناخ ئازاردەچێژێت ، بەئاڕاستەیەكی ترهۆشیاری سیاسی و ئاستی ڕەوشەنبیری خود یارمەتی دەردەبن بەئاڕاستەی ڕێگریكردن لەهەڵچوونیێكی بێ بنەماو بێ ئەرزشی زیان بەخش ونەبوونی خوێندنەوەیەكی تەندروست لەسەر كۆی ڕووداو پێشهاتەكان بۆیە دەڵێم هەیاران هەروەكو جاران ، لەپاش ١٩٠ڕۆژ هەوڵ و خەبات هاتینەوەلات پورەفات ، بەڵام ئەم جارەپورەفات گەڕانەوەی بێ شكۆی هەڤاڵانی بینی بۆنێو سەنتەری شار .

ڕەشاد گەڵاڵی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی