گەنجانە ( گیرفانانە)

30/04/2018

عەدنان عوسمان

هەمو گەنجێک کە تەمەنی گەشتە ١٨ ساڵ دەبێت خاوەنی گیرفانی تایبەتی خۆی بێت و هەلی کاری بۆ بڕەخسێندرێت. ئەمە مافێکی سەرەتایی هەمو مرۆڤێکەو دەبێ دەوڵەت لەو بارەوە هاوکار بێت.
کاری دەوڵەت( بە هەرێمیشەوە) ئەوەیە یارمەتی گەنجان بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کاری گونجاو بۆیان. بەڵام گەر نەتوانرا کاریان بۆ فەراهەم بکرێت، ئەوا دەبێ لەسەر بودجەی گشتی، مانگانەیەک وەک گیرفانانە وە وەک بیمەی بێکاری، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بدرێتە ئەو گەنجانە.
من پێشتر ئاماژەم بە پرۆژەیەک کرد بۆ هاوکاری گەنجانی دەرچوی زانکۆکان کە دەبێ هەر مانگێک بڕی ٢٥٠ هەزار دیناریان پێ بدرێت تا دۆزینەوەی کار بۆیان. دەکرێ ئەم پرۆژەیە فراوانتر بکرێت و ئەو گەنجانەش بگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاوازەوە لە زانکۆ نین و دەرفەتی خوێندیان نەبوە. هەر گەنجێکی سەرو ١٨ ساڵ مافی گیرفانانەی هەیە تا دۆزینەوەی کارێکی گونجاو.

عەدنان عوسمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی