هه‌شت ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م ده‌رگای كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، زه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نووس و قوتابی زانكۆ، رفێنراو تیرۆركرا، ئه‌و رۆژه، واته رۆژی 5\5\ رۆژێكی پڕ شه‌رمه‌زاریه له‌مێژووی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی، ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی تیادا ئه‌نجام درا، نابێت به‌رز رابگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێت دزێو و ریسوا بكرێت، ئه‌و رۆژه پێویسته ببێته رۆژی ریسواكردن و چرووك كردنی دزو تیرۆریست و گه‌نده‌ڵ كاران، ببێته رۆژی دادگایكردنی زیاتر له نیوسه‌ده چه‌پله لێدان بۆ ئه‌و كه‌س و هیزو لایه‌نانه‌ی كه‌وا زه‌رده‌شتیان تیرۆر كرد.
له راستیدا ئه‌وانه‌ی زه‌رده‌شتیان تیرۆر كرد، به‌ته‌نیا چه‌ند بكوژێكی ترسنۆك و تاوانبار نه‌بوون ، به‌ڵكو خه‌م ساردی و بێ هه‌ڵوێستی میلله‌تێك بوو، كه ده‌یان ساڵه به‌ناوی ئازادی و نیشتیمان په‌روه‌رییه‌وه بازرگانی پێده‌كرێت!. تیرۆرركردنی زه‌ره‌ده‌شت به ته‌نیا تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسێك، یاخود قوتابیه‌كی زانكۆ نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێك بوو له پڕۆسه‌ی تیرۆركردنی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌شێك بوو له تێكشكاندنی به‌هاو كه‌لتوورو سوك كردنی خوینی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌و وڵاته، كه به‌ناوی رزگاری نیشتیمانه‌وه كرانه دیاری بۆ ماری سه‌ر شانی ئه‌ژده‌هاكه‌كان. له یادی تیرۆركردنی زه‌رده‌شتدا، ده‌بێت واز له‌كه‌لتووری كڕوزانه‌وه و پاساوهێنانه‌وه بۆ شكست و بێ هه‌ڵوێستیه‌كانمان بهێنێن! ده‌بێت ساویلكه‌یی و خۆش باوه‌ڕی و نه‌زانینمان تووڕ هه‌ڵبده‌ین، ده‌بێ رێگا نه‌ده‌ین چیتر گه‌نجانی كورد به ته‌پڵ و گه‌ڕه‌لاوژه قێزه‌ونه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵنه‌په‌ڕێت، پێویسته مێژووی نزیك له یه‌ك سه‌ده‌یه‌ك له گه‌مژه‌یی داگایی بكه‌ین و بیخه‌ینه چاڵه‌وه، ده‌بێت و له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، كه زه‌رده‌شت دایناو له‌و خاڵه‌وه قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین، قۆناغێك پاك كرابێته‌وه له‌و رۆژنامه‌نووسه ترسنۆكانه‌ی، به رۆژ له رۆژنامه‌كاندا ره‌خنه ده‌گرن و گله‌یی ده‌كه‌ن، به شه‌ویش ده‌بنه چرای مێزی تیرۆریست و به‌رپرسه دزو گه‌نده‌ڵه‌كان، قۆناغێك پاك كرابێته‌وه له‌و ئه‌كادیمسته به‌ناو ئه‌كادیمینانه‌ی، كه له‌باره‌گاكانی حزبه‌كانه‌وه وه‌كو سیخوڕێك په‌روه‌رده‌كراون و فڕێ دراونه‌ته نێو هۆله‌كانی كۆلێژ‌و زانكۆكان ! قۆناغێك خاڵی بێت له‌و رۆشنبیره ترسنۆكانه‌ی، كه ئاماده‌ن ویژدانی میلله‌ته‌كه‌یان به مه‌رحه‌بایه‌كی چنگی به‌خوێن و قێزه‌ونی جه‌للاده‌كان بگۆڕنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت، تیرۆركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، چرووك و بێ به‌هاكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كه، داماڵینی به‌رگی مرۆڤایه‌تیه له مرۆڤه‌كان! جێگای داخه له نیشتمانێكی چه‌ندین جار سووتماك كراودا، قوربانی و جه‌للاد تێكه‌ڵ یه‌ك بكرێت، بێ هه‌ڵوێستی و هه‌لپه‌رستی، وایكردووه، خه‌ریكه میلله‌ته‌كه‌مان هه‌موو پیرۆزیه‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌وه‌ی رژێمه دیكتاتۆره‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، له‌ماوه‌ی نزیك له یه‌ك سه‌ده‌دا نه‌یانتوانی به‌رامبه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ی بكه‌ن، دزه كێویه‌كان له‌ماوه‌ی بیست و حه‌وت ساڵدا كردیان، هیچ دو‌ژمنێك تاوه‌كو ئێستا هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی، كه رۆژێك له رۆژان به‌ناوی جلی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه شه‌ڕی گیرفانی خۆیان ده‌كردو ببونه سیخوڕی هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تی، سووكایه‌تیان به پرۆزیه‌كانی ئه‌م میلله‌ته سته‌مدیده‌یه نه‌كردووه، بۆیه رۆژی تیرۆركردنی زه‌رده‌ست پیویسته بكرێته رۆژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد، پێویسته بكرێته رۆژی په‌رده‌هه‌ڵماڵین له رووی ده‌مامكه درۆزن و خوێناویه‌كان، ببێته رۆژی رزگاربوون له سووكایه‌تی پێكردن وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌هاكان و به به‌هاكردنه‌وه‌ی به‌ها بێ به‌هاكراوه‌كان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی