ئێران لەبەردەم سێ سیناریۆدا

11/05/2018

لوقمان حەسەن

یەکەم : چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا بەفەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی نێوان وڵاتانی ٥+١ لەگەڵ ئێران کەساڵی ٢٠١٥ لەسەردەمی ئۆبامادا واژۆ کرا ، وە پشتگیری بێ سنوری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بەهەمو هێزێکەوە،ئیسرائیل هەمان سیناریۆی ساڵی ١٩٦٧ دوبارەبکاتەوە کەهێرشی کردە سەرتەواوی هێزی ئاسمانی وڵاتی میسر و لەناوی برد ،کەبەوهۆیەوە شەڕی عەرەب وئیسرائیلی لێ کەوتەوەو بەقازانجی ئیسرائیل کۆتایی هات . 
کەوا چاوەڕوان دەکرێت هێرشی ستراتیژی کتوپڕ بکرێتە سەر هەمو بنکەوبارەگا موشەکی وهێزە ئاسمانیەکانی ئێران ومەڵبەندە هەستیارە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە ولەناوبردنیان ،هەروەک لەهەفتەی ڕابردودا لەسوریا هێرشێکی لەوجۆرە ئەنجام درالەلایەن ئیسرائیلەوەو تەواوی سەکۆیهاویشتنی موشەکەکانی ئێرانی تێدا لەناوبرا .
دووەم : سیناریۆی دووەم ئەمریکا چیتر چاوەڕێ ناکات ودان بەخۆداناگرێت لەبەرانبەر ئێران ، هەروەک چۆن ساڵی ٢٠٠٣ بەبیانوی هەبونی چەکی کۆکوژ لەعێراق ، کە ئێران مایەی هەڕەشەیە بۆسەربەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو هاوکاری تیرۆریستان ئەکات بەتایبەتی قاعدە وداعش ،وە ئەبێت کۆتایی بە ڕژێمە نادیموکرات وستەمکار وخۆسەپێنەکەی ئەو وڵاتە بهێندرێت ،پاش هێنانی کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی بۆ ناوچەکەو کۆکردنەوەی هێزی پێویست هێرش بکاتە سەر ئێران ولەئەنجامی تێکشکاندنی سوپاوهێزەکانی ئەو وڵاتە ،وە دروست بونی بۆشایی ئیداری وتێکچونی باری ئەمنی ،گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی دا بکرێت .
سێیەم ؛ لەم سیناریۆیەدا ئەمریکا زۆر بەتوندی ئابلوقەی سەر ئێران چڕ دەکاتەوەو ئەبێتە هۆی داتەپینی زیاتری ئابوری ئەو وڵاتەوتەنها لە ڕێگەی شەڕی ئابوریەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێران بهێنێت .

لوقمان حەسەن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی