بە سەربەرزی یەكتان نەگرت

13/05/2018

مەسعود عەبدولخالق

هاوارێكی زۆر كرا بۆ یەكگرتنی ئەو لایەنانەی بەرەی گەلن ، هەریەكەو بەلایەكدا ڕۆیشتبوو ، هەندێك لەخزمەتی چینی گەندەلكارو هەندێكیش لەخۆبایی و نەخویندنەوەی یەكتر، ئیستا هاتوون كۆدەبنەوە. 

ئەدی شەوی دانیشتنەكەی مالی ئێمە ئەو ئەنجامانەمان پێنەووتن ، لەهەولێر قسەیەك هەیە دەڵێت: ئەوەی بەبێوەژنی كردت بەكچێنی بتكردبایە ، پاسۆكیش دروشمێكی جوانی هەبوو. هەتا بەسەرشۆڕی یەكیان نەخستوین وەرن بابەسەربەرزی یەكگرین ، ئەوە بۆتان دەركەوت یەكەیەكە چتان بەسەر هات. 

هەندێكتان دەنگیشتان هێناوەو لێتان دزرا ، هەندێكیشتان دەنگتان نەما ، خزمەت و نزیك بوونەوە لە دەسەڵاتێكی وا ئاوا ئیفلاست دەكات، دەهەر كەلە ڕەقی بكە هەر دەدۆڕێی.

ئێستاش یان خۆتان هەڵوەشێننەوە یان لەیەك بەرەی گەل كۆببنەوە ولەژێر یەك ناو بۆ یەك ئامانج (دادگەری).

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی