یاریکردن بەئەنجامەکانی هەلبژاردن چۆن دەکرێت پشتڕاستبکرێتەوە ؟

13/05/2018

د، عبد‌الرحمان مەولود


ئەنجامە سەرتایەکانی هەلبژاردن نیشان دەدات کە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەنجامی هەلبژارن کە بەدەست ئەژمار دەکرێت لەگەل ئەو ئەنجامەی ئامێرەکانی هەلبژاردن نێشانی دەدەن.   پرسیار ئەوەیە: ڕاستی/ناڕاستی ئەم  جیاوازیە چۆن دەکرێت پشتڕاستبکرێتەوە ؟
بوونی جیاوازی لە نێوان ئەنجامی ئامێرەکان و ئەو هەژماردنەی بەدەست دەکرێت بەئامادەبونی ژماریەك لە چاودیران هیچ گۆمان ناهێلێتەوە کە  کێشەکە لە ئامیرەکانی دەنگەدانە. کێشەی ئامیرەکان دەکرێ  دو سەرچاوەی هەبێت: 
یەکەم، کێشەکە دەکرێ خودی ئامێرەکە بێت.
 واتە، ئەو سۆفتوێرەی (Software) ئامیرەکان بەکاریدێنن کێشەی هەبێت و وەك پێویست تاقینەکرانبنەوە.  بۆ زانینی هەمو لایەك هیچ سۆفتۆرێك بێ کێشە نییە. تەنانەت ئەو سۆفتۆری لە فرۆکەکان، بانکەکان، چەکە زیرەکەکان، ئامیرەکانی پزیشکی  ... تاد بەکاردەهێنرین ڕێژەیەك هەلە هەلەدگرن، بەلام زۆر سنوردارە.  ئەمەش لەبەرئەوەی جیاوازیەکی زۆر هەیە کە لە تاقیگە ئامێرێك تاقی دەکرێتەوە (  Lab Testing) لەگەل تاقیکردنەوی مەیدانی (Real Life large scale testing).  هەروەها، تاقیکردنەوەی هەمو سیناریۆکان مومکن نییە (Not possible to test all cases )
دوەم، یاری بەئامیرەکان کرا بیت کە ئەنجامەکانی دەنگەدان بە جۆرێك نێشان بدات جیاواز لە ڕاستی.
 ئەمەیان لە ڕێگای هاكکردن یان ڤایرۆس دەکرێت.  واتە، لە ڕێگەی پرۆگرامێك سۆفتۆرەی ئامیرەکان دەگۆرێت بەجۆریك  بەئارەزووی خاوەن پرۆگرامەکە ئەنجامەکان نێشان بدات.  تەنها ڕێگریەك لەبەردەم هاکردن، دەستڕاگەیشتنە بەئامیرەکان. هەر کاتێك ئەو کەسەی نیەتی هاکردنی هەیە دەستی بە ئامیرەکان بگات ئەو مەسەلەی هاککردنەکە زۆر ئاسانەو دەبیتە مەسەلەیەکی تەنها تەکنیکی.  ئەمەش لەبەرئەوەی سۆفتۆری سەر ئامێرەکان لە چەند سەد دێرێك کۆد زیاتر نییە.  زیادکردنی پرۆگرامی گۆرینی ئامیرەکان دەکرێ لە ڕێگەی نێتۆرك (Network) بکرێت ئەگەر ئامیرەکان بە ئەنتەرنێت بەیەکەو بەستراوبن،  لە ڕیگای وای فای (Wi Fi) ئەگەر ئامیرەکان بلوتوس (Bluetooth) یان لەسەر بێت، یان لە رێگای ڕاستەوخۆی دانانی  (Install)  پرۆگرام لەسەر ئامێرەکان.  

چۆن دلنیابین لەوەی ئامیرەکانی هەلبژاردن هاكنەکراون یان ئامێرەکان بێکێشەن ؟ 
بۆ دلنیا بون، پێویستە ژمارەیەك لە ئامێرەکان تاقیبکرێنەوە. ئەگەر چی پێویست بوو دانە دانەی ئامێرەکان پێش هەلبژاردن لە ڕێگەی چەندیین تیمی پسپۆرتاقیبکرابانەوە ، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەم  تاقیکردنەوەیە. 
لە زاست ئاماردا بابەتیك هەیە پێی دەلێن سامپلینگ (Sampling). بۆ نمونە، بۆ ئەوەی بزانی شەکر شرینە پێوست ناکات فەردەیەك شەکر  بخورێت، تەنها کەوچکێك بەسە. بۆ ئەوەی بزانرێ خۆی سوێرە، چەند میلگرامێك بەسە، تەنێك خوێت ناوێت.  هەروەها بۆ ئەوەی بزانرێ هەمو ئاوی دەریاکان سوێرە، پێویست ناکات  هەمو ئاوی دەریاکان بخۆرێتەوە، تەنها چەند میللیترێك پێویستە.  
هەربۆیە، بۆ چەکردنی (Checking) باشی و خراپی کاری ئامێرەکانی دەنگدان، هەروەها بۆ چەککردنی هاکردن یان نەکردنی ئامێرەکان، پێویستە بەشێوەیەکی عەشوائی (Random) چەند سامپلێکی ئامیرەکان بێینن و تاقیبکرێنەوە. بۆ نمونە چەند سەد ئامێرێك. 
تاقیکردنەوەکە بەم شێوەیە: لەبەردەمی ژمارەیەك چاودێر ژمارەیەکی زۆر  کارتی دەنگدان پربکرێنەوە. ژمارەی کارتە پرکراوەکان چەند زیاتر بێت باشترە، بۆ نمونە دەیان و سەدان هەزار بێت.  دواتر،  ئەنجامی خوێندنەوەی ئامیرەکان بەراورد بکرێت لە گەل ئەم ئەنجامە پێش وەختیەی تاقیکەرەوەکان دەیزانن. ئەم تاقیکردنەوانەش  (Testing) دەکرێ دەیان جار دوبارە بکرێنەوە. 
لە کۆتاییدا، ئەگەر هاتو هەمو جارێك ئەنجامی ئامێرەکان و ئەنجامە پێشوەختیەکان وەك یەك بوو، دیارە ئامێرەکان ڕاست کار دەکەن. ئەگەریش ئەنجامەکان وەك یەك نەبون، ئەوا ئامیرەکان یان دروست کارناکەن یان هاککراون.  لە حالەتی دواییدا پێویست هەمو ئەنجامی ئامیرەکان ڕەتبکرێتەوەو  بەڕیگای دەستی (Manual Counting)  دەنگەکان هەژمار بکرێن. 
لەکۆتاییدا، دەلێم بەداخەوە ژمارەیەك لە حیزبە سیاسیەکانی ئێمە ئێستاشی لەگەلدا بیت زۆر سەرەتاییانە دەروانە مەسەلەی هەلبژاردن. ئەوان، حەماسی هەوادارەکانیان و چەند ڕاپرسیەکەی سەر ئەنتەرنێت ، کە لە زانسی ئاماردا بە ڕاپرسی تەواو دانانریت چونکی سەرەکیتر مەرجی ڕاپرسی واتە عەشوائی بوونی تێدا نییە، بەتەنها پێوەر دەزانن بۆ  سەرکەوتن و شکستیان لە هەلبژاردنەکان.
تێگەیشتنی سەرەتایی ئەم حیزبانە، ئەم بەرێزانە لەتوانایی تەکنۆلوجیا ، گرنگی تەکنۆلوجیا  و پشت بەستن بەکادیری پسپۆر لەبواری تەکنۆلوجیادا بێهیوایەکی گەوەرە دەخاتە دڵی ئەو هێزە گەورەیی کوردستان کە بە دوای گۆڕانکارین. 
من نزیك بە موتلەق دڵنیام  کە هیچ ئەندامێکی حیزبی ئۆپۆزیسێۆن مانویلی (Manual) ئامێرەکانی هەلبژاردنی نەخوێندێتەوە، شتێك لەسەر تاقیکردنەوەی ئامێرەکان (Test Cases) نازانن.  شتێک لەسەر گەرەنتی سۆفتۆر نازانن.  چۆن دەرمان دەبێت سەد لە سەد یان بەرێژەیەکی زۆر بەرز چارەی نەخۆشی بکات تاکو ڕێگای فرۆشتنی پێبدریت. سۆفتۆریش دەبیت سەد لەسەد یان بەڕێژەیەکی ئێجگار گەوەرە بەدروستی کار بکات تاکو ڕێگای فرۆشتنی پێ بدریت. ئایا برادەرانی ئۆپۆزیسیۆن هیچ شتێك لەم بابەتە دەزانن ؟ پرسییان بەکەس كرد ؟ 
فرسەتێکیتری گۆرانکاری لە کوردستان بەهەدەر چوو. هیوادارم هەموان پەندی لێوەرگرن، هیچ فرسەتیتر لەدەست نەدەن.

 

دکتۆر عەبدولڕەحمان مەولود،
دکتورا لە زانستی کۆمپیتەر، 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی